ھەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل لە عێراق کردووە و لە ئەنجومەنی وەزارەت پەسەند کراوە، ئەو پرسەش لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکەن، بۆ ئەوەی بخرێتە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣، پێش ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل ھاوکاتە لەگەڵ خواستی حکومەت بۆ پشتیوانی لە چینی ھەژاران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بەرێژەی ٢١% باج خرایە سەر کۆمپانیاکانی گەیاندن لە عێراق، ئەوەش نرخی کارتی مۆبایلی لەسەر ھاوولاتیان گرانکرد.