ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیە رایگەیاند، خێراکردن لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ زۆر گرنگە و کوتلە سیاسییکانیش کۆکن لەسەر ئەوەی پێویستە پڕۆژە یاساکە تێبپەڕێندرێت و ئاستەنگی لەبەردەم دروستنەکرێت. 

وتیشی، پێشبینیدەکەن پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، کۆتایی ئەم مانگە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران. 

ھەر بەپێی پێشبینییەکان، چاوەڕواندەکرێت پڕۆژە یاسای ساڵی داھاتوو گەورەترین بێت و بڕەکەی بگاتە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار.