ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پاییزەی خۆی بۆ مانگێک درێژکردەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای جەژنی نیشتمانی کۆماری عێراق کرد.

ھەروەھا خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستپێکردووە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دڵنیایی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران بکات. ھەروەھا دەنگ لەسەر بڕیاری درێژکردنەوەی بەخشینی بەرھەمە خۆراکییەکان لە باج و گومرگ  دەدرێت.