لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، بە کۆی دەنگ بڕیاری ژمارە ٢٢٦ی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووی ھەڵوەشاندەوە کە تایبەت بوو بە تەرخانکردنی بڕی ٧٠ ملیار دینار بۆ نوسینگەی تایبەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ئەو ٧٠ ملیار دینارە بۆ چەند کارێکی خزمەتگوزاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەو خوێندنگانە خەرج بکات کە کێشە و گرفتی کەمی پێداویستییەکانیان ھەیە.