بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی ئەو کەیسە رایگەیاند، ژمارەیەک لە خانەنشینانی ھەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ ھاوتاکردنی مووچەکانیان، بەڵام لە دانیشتنی رابردوودا بە ھۆی ئامادەنەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان دانیشتنەکە دواخرا.

وتیشی، خانەنشینانی ھەرێم داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ساڵی ٢٠١٤ی  ھەموارکراو دەکەن لەبری یاسای خانەنشینی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە عێراق ھەڵوەشاوەتەوە، بەڵام تائێستا لە ھەرێم کاری پێدەکرێت.