محەمەد شیعاع سودانی سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگری عێراق دەکات
هەژار
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی نوێی حکومەتی عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران راستەوخۆ سەرپەرشتی دەزگای ھەواڵگری دەکات و جەختیشیکردووەتەوە لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی عێراق بۆ دەزگای ھەواڵگری و سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکانی تری دەوڵەت.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رایگەیاندوە، بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەن دەزگا و دامەزراوە ئەمنییەکان تێکەڵی کاری سیاسی بکرێت و پێویستە بەھەموو شێوەیەک دەستی حزب لەو دامەزراوانە دووربخرێتەوە، چونکە تائەو کارە نەکرێت روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە ناو دامەزراوە ئەمنییەکاندا ھیچ ئەنجامێکی نابێت.



