محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کێشە پێویستە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەگشتی و نەوت و بودجە بەتایبەتی، بەپێی دەستووری ھەمیشەیی رێگەچارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە بەشێوەیەک ھیچ لایەک زەرەرمەند نەبن و چارەسەرەکان ھەردوولا پێی رازی بن.

وتیشی، گرنگترین بابەت کە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکەن پرۆژەیاسای نەوت و گازە پێش ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت یاخود رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.