عیراقعیراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەوشی ئابوری و خزمەتگوزاری تاوتوێ کراوە.

سێ سەرۆکایەتییەکە دووپاتیشیانکردووەتەوە، دەبێت سەرجەم لایەنە سیاسییەکان یەکڕیزبن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ قەیرانی سیاسیی بە جۆرێک کە یەکڕیزی عێراق و بەرژەوەندییەکانی پارێزراو بێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەیی ئۆپراسیۆنەکەوە غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگەی خانەنشین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئۆپراسیۆنەکە لەسەعات ٤ی بەرەبەیانەوە دەستیپێکردوە.

ئەو فەرماندەیە وتیشی بەر لەدەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە مۆڵگەکانی  داعش لەچیای قەرەچوغ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانانەوە بەچڕی  بۆردومانکراون.

غازی فەیسەڵ ڕاشیگەیاند لەئۆپراسیۆنەکەدا ھێزەکانی دژە تیرۆری عیراق و ھاوپەیمانان و ھێزێکی خۆبەخشی پێشمەرگەی سەر بە ی.ن.ک-یش بەشدارین.

ئەو فەرماندەیە وتیشی ئۆپراسیۆنەکە لەبەرامبەر گوندی (عەلی ڕەش)ەوە دەستیپێکردوەو ھێزەکان پێشڕەویشیان کروە.غازی فەیسەڵ  ئەوەشی ووت کە تیرۆریستانی داعش لەچیای قەرەچوغ دووچاری پەرتەوازەبون و شڵەژانی گەورە ھاتوون و ئەگەری ئەوەش ھەیە لەچیای قەرەچوغ ھەڵبێن و چیاکەش چۆڵبکەن.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا داعش بەشێکی چیای قەرەچوغی وەکو مۆڵگەیەکی سەرەکی بۆ کارەکانی بەکارھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیمان تەحسین بەگ دەشڵێت، پرۆسەکە ھیچ پەیوەندی نییە بەوەی کورد بێت یان عەرەب بێت سونە بێت یان شیعە بێت تەنھا بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردنە و ھەندێک بازنە ھەیە سەربەخۆکان دێنە شوێنیان و ھەندێک بازنە ھەیە ھاوپەیمانی فەتح و چوارچێوەی ھەماھەنگی.

رونیشیکردەوە،" بەبۆچونی ئێمە سەرۆکی پەرلەمان بۆی نییە ئەو کورسیانە پڕ بکاتەوە،‌ لێرەدا (ئیستحقاقی ھەڵبژاردن) ھەیە کە بەپێی یاسا دیاریکراوە، لەھەر بازنەیەک بەھۆی دەستلەکارکێشانەوە یان بەھۆیەکی تر کە سوێندی یاساییان نەخوارد ڕاستەوخۆ ئەو کەسانە دێنە شوێنیان لەو دەنگانەی ئەوان کەمتریان ھێناوە، واتە سەرنەکەوتون بۆ پەرلەمان لەھەمان بازنە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەو کەسە کێیە؟‌ سەربەخۆیە یان لە لیستی چوارچێوەی ھەماھەنگییە یان لە لیستێکی تر، ھیچ پەیوەندی بەوەوە نییە دەکەوێتەسەر ئەوەی ئەو کەسانە کێن کە ڕاستەوخۆ دێن لەدوای کاندیدەکانی ڕەوتی سەدر دێن".

بەھۆی کاریگەریی ئەو چەقبەستنە سیاسیەی کە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکی زۆری دامودەزگاکانی دەوڵەتی توشی ئیفلیجی کردووە، سیناریۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکێک لە بژاردەکان دادەنرێت و ماوەیەکە لە لایەن کوتلە سیاسییەکانەوە قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت.

دوا  پێشھاتی سیاسی عێراق، ھۆشدارییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بوو، کاتێک داوای لە پەرلەمانتارەکانی کرد دەستلەکار بکێشنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە لە سەرجەم پارێزگاکان ھەزار کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، زۆرینەشیان ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە. داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاند، زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کردووە، کاریگەری لەسەر کار و خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکان نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی ھۆزەکان رایگەیاند، نەجەف رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ھێنانەئاراوەی داواکاری ھاووڵاتیانە.

د. بەرھەم جەختی لە رۆڵی گەورەی نەجەف و مەرجەعیەتی ئایینی و کەسایەتی ھۆزەکان لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی وڵات کردەوەو، ھەروەھا راشیگەیاند: نەجەف بووەتە رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە ھێنانەئاراوەی داواکاری ھاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە زەمینەسازیی بۆ سازان و یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم پێکھاتەکان بێتەئاراوە لە پێناو ھێنانەدی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی رێگرتن لە دروستبونی قەیرانی نەبونی گەنم و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان، ئەم ھەفتەیەدا لەگەڵ (ئوسترالیا و ئەمریکا) گرێبەستێک ئیمزا دەکەن بۆ کڕینی ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار تەن گەنم .

بە پێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەھۆی وشکەساڵی و کەمی بارانبارینەوە، ساڵی رابردوو گەنمی بەرھەمھێندراو  ٣٢٪ کەمیکرد ، لەکاتێکدا  بڕی گەنمی بەرھەمھێندراو لە ساڵی ٢٠٢٠ بریتی بوو لە ٦ ملیۆن و ٢٣٨ ھەزار تەن، بەڵام ساڵی ٢٠٢١ ئەم بڕە بۆ ٤ ملیۆن و ٢٣٤ ھەزار تەن کەمبۆوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بەلداوی لە کوتلەی سادیقون ڕایگەیاند، بۆ کۆتایی ھێنان بەو چەقبەستنە سیاسیەی کە ھاتۆتە ئاراوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار لەسەر ڕاگەیاندنی دەستێپشخەرییەکی نوێ دەکات و ئەگەر نەگاتە تەوافوقێکی سیاسی، ھەوڵی ڕێکەوتنی سیاسی نوێ دەدات، بەمەبەستی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، بۆئەوەی مافی ھەموو لایەکی تێدا پارێزراو بێت.

بەلداوی ڕونیکردەوە گفتوگۆکانی نێوان ھێزە کوردییەکان لەناو خۆیاندا چاوەڕوان دەکرێت بەرھەمێکی ھەبێت و دەستپێشخەریەکی سیاسی نوێی بە دوادا بێت.

بەھۆی کاریگەریی ئەو چەقبەستنە سیاسیەی کە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکی زۆری دامودەزگاکانی دەوڵەتی توشی ئیفلیجی کردووە، سیناریۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکێک لە بژاردەکان دادەنرێت و ماوەیەکە لە لایەن کوتلە سیاسییەکانەوە قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت.

دوا  پێشھاتی سیاسی عێراق، ھۆشدارییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بوو، کاتێک بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بوار بدرێتەوە بە چوارچێوەی ھەماھەنگی حکومەتی نوێ پێکبھێنن.

هەفتەی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، "پڕوپاگەندەکاران" لە بەڵێنەکانیان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پاشگەز بوونەتەوە، و چەقبەستویی سیاسی بەرەو چارەسەری ناڕوات، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، خۆڵبارین لە بەغداد لە ئێوارەی دوێنێوە دەستیپێکردووە و ئاستی بینین بۆ ٥٠٠ مەتر کەمبۆتەوە.

لێپرسراوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادیش رایانگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان ھەڵپەسێردراون و ھەر کاتێک ئاستی بینین ئاسایی بێێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە. شەپۆلەکە نەجەفیشی گرتۆتەوە و ئاستی بینین لە شەقامەکانی ئەو شارەش کەمبوونەتەوە. 

لە مانگی نیسانی رابردووەوە، چەندین شەپۆلی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتۆتەوە و لێپرسراوانی کەشناسیش ھۆکارەکەی بۆ کەمی بارانبارین و بە بیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا دەگەڕێننەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا، جەعفەر سەدر، سوپاسی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و ھاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی کرد بۆ بەخشینی ئەو متمانەیەی بەویان ھەبو بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی نوێ.

پەیامەکەی جەعفەر سەدر لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی سەدر دێت. جەعفەر سەدر دەڵێت دەڵێت باوەڕی وایە ئێستا کاتی داوای لێبوردن و کشانەوەیە لەو بەرپرسیاریەتییە.

شەوی رابردو محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم پەرلەمانتارانی سەدری پەسەندکرد.

بەھۆی کاریگەریی ئەو چەقبەستنە سیاسیەی کە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکی زۆری دامودەزگاکانی دەوڵەتی توشی ئیفلیجی کردووە، سیناریۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکێک لە بژاردەکان دادەنرێت و ماوەیەکە لە لایەن کوتلە سیاسییەکانەوە قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت.

دوا  پێشھاتی سیاسی عێراق، ھۆشدارییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بوو، کاتێک بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بوار بدرێتەوە بە چوارچێوەی ھەماھەنگی حکومەتی نوێ پێکبھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەلبوسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا ئوردنییەکەی لە عەممان  رایگەیاند، بوونی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران گرنگ بوو، بەڵام موقتەدا سەدر بڕیاریداوە قوربانی بدات لەپێناو گەل و وڵات.

وتیشی، دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر کاریگەری دەبێت، جەختیشیکردەوە، دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدری قبوڵ کردوە و ئەندامێتی ھەر پەرلەمانتارێکیش بە دەستلەکارکێشانەوەی کۆتایی دێت و پێویستی بە دەنگدان نییە.

حەلبوسی راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو کە ھێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆ دەگرن.

ھەر لەو کۆنفرانسەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەماھەنگی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئوردن ھەیە کە رۆڵی دەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٣ی ناوەندی دەکرد، بە نوسراوێک سەرزەنشتی عەلی دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق و سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد.

کازمی بڕیاریشیدا بە سڕکردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ھەمیشەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٣ی ناوەندی و قاسم عەکیلی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رەسافەی دوو، بەو پێیەی زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دزەکردنی پرسیارەکان لەو بەڕێوەبەرایەتییەوە بووە، راشیگەیاند، ئەوانە دەدرێنە لیژنەی لێکۆڵینەوە.

"کازمی" جەختیشیکردەوە، پەروەردەی ئەو ناوچەیە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٣ی ناوەندی و پۆلەکانی تری لەسەرە و دەتوانێت ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان لە ھەموو لقەکانی لە نەینەوا و کەرکوک و ھەرێمی کوردستان، چاودێری دروێنە و وەرگرتنی دانەوێڵە دەکات، ھەموو کارئاسانییەکیش دەکەن بۆ جوتیاران و نەھێشتنەوەی بارھەڵگرەکان لە سایلۆکان و وەرگرتنی سەرجەم ئەو کاروانە گەنمانەی کە ڕۆژانە بە دەستیان دەگات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمساڵ ھەموو کارە ڕۆتیینییەکان لابراون و کارئاسانی تەواو کراوە بۆ جوتیاران و فرۆشیارانی گەنم، دوای ئەوەی نرخی کڕێن یەکخراوە و ھەموو شایستە داراییەکانی جوتیاران بێ دواخستن خەرج دەکرێت.

لە کۆتایی ڕایگەیاندراوەکەدا دوویاتیکردووەتەوە، تا دوێنێ بڕی یەک ملیۆن و ٧٤٢ ھەزار تۆن گەنم گەیشتووەتە دەستی کۆگا و سایلۆکانی وەزارەتی بازرگانی، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بڕی گەنمی ڕادەستکراو زیاتر ببێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بەرەو مەدینە بەڕێدەکەوێت.

روونیشیکردەوە، حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغداد و نەجەف و بەسرە و ھەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەکەن. دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئاشکراشی کرد، رۆژی ١٨ی ئەم مانگەش یەکەم گەشتی وشکانی حاجییان لە رێگەی دەروازەی سنورە عەررەوە دەستپێدەکات و لە ماوەی شەش رۆژدا تەواو دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، وەفدێکی عێراقی لەبارەی بۆردومانە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر ھەولێر، سەردانی تارانیان کردووە و بە لایەنی ئێرانیان وتووە، ئەگەر زانیاری پێشوەختیان لەسەر بوونی بنکەی موساد لە ھەولێر ھەبووە، بۆچی عێراقیان لێ ئاگادارنەکردووەتەوە.

وتیشی، تووشی شۆکبوون کە ئێران بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ھەرێمی کوردستانی ھەڵبژاردووە و لە سەردانەکەشیان بۆ تاران، ئێران ھیچ بەڵگەیەکیان پێشکەشنەکردووە، لەبارەی بەکارھێنانی پێگەیەک لە ھەولێر لە لایەن دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیلەوە، کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لە لایەن ئێرانەوە بە مووشەک کرایەئامانج.

راشیگەیاند، تاران پێشنیازی ھاتنی وەفدێکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسێیکە کردووە، بەڵام ئەو وەفدە ھیچ سەردانێکیان ئەنجامنەداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
موقتەدا سەدر، لە ھەشتەم ساڵیادی فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بۆ ھەڵگرتنی چەک لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،  پێویستە حەشدی شەعبی و فەرماندەکانی، رێکبخرێنەوە و پاکبکرێنەوە لەو خراپەکارانەی ناوی خەباتکار خراپ دەکەن و جیای بکەنەوە لە گروپە چەکدارەکان، لەپێناو پاراستنی شکۆی جەنگاوەران و بەھێزکردنی عێراق و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەشڵێت، نابێت ناوی حەشدی شەعبی تێکەڵی سیاسیەت و بازرگانی و ململانێ و ناکۆکییە سیاسیەکان بکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەھیود ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە سیاسییەکان تا ئێستا کار دەکەن و ھەوڵدەدەن چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتایھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی بدۆزنەوە و بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێ بچن، بەڵام تا ئێستا ھیچ تروسکاییەک نییە بۆ چارەسەر، ئەوەش لەوانەیە پاڵنەر بێت بەرەو ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە پێدەچێت تاکە چارەسەر بێت بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...329330331332333...446