ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی بووە کە تایبەت بووە بە کۆگایەکی تایبەت بە ھەڵگرتنی بۆن و سپرا، بەو ھۆیەشەوە ٣٢ کارمەندی بەرگری شارستانی برینداربوون و ١٠ کەسی تریش بێسەروشوێنن، ھۆکاری ئاگرەکەش بۆ نەبوونی ھۆیەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدادیش رایگەیاند، کۆگاکە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە و بەھۆی تەقینەوەی شوشەی عەتر نەتوانرا بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و دوای نزیکەی ١٠ سەعات ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.