داوا دەکرێت راپرسییەکی گشتی لەبارەی سەربازیی زۆرەملێ ئەنجام بدرێت
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، پرسی سەربازیی زۆرەملێ کە پڕۆژە یاساکەی بە خزمەتی ئاڵا ناسراوە، مشتومڕ و کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و تەنانەت پەرلەمانتارانیشی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە و ئەوانەی پشتیوانی دەکەن و ئەوانەشی لە دژی پرۆژەیاساکەن پاساوی خۆیان ھەیە.
وتیشی، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە پێویستە پرس و راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بکرێت و رێگەش بدرێت لە رێی راپرسییەکی گشتییەوە شەقامیش بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو، بۆئەوەی ھەمووان بەشداربن لە جێبەجێکردن یان رەتکردنەوەی.



