ئەحمەد فەواز ئەندامی لیژنەی یاسایی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ گرنگترین پرۆژە یاسایە کە ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی پەسەندکردنی دەدات بەو پێیەی کاریگەری ھەیە لەسەر ئاستی بژێوی ھاووڵاتیان.

ئەو پەرلەمانتارە رەتیشیکردەوە، ھیچ پرۆژەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەبێت بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ پەسەند بکرێت، لەبەرئەوەی بودجە پڕۆژەیاسایەکە بۆ یەک ساڵ بە پێی داھاتی نەوت و  باج و گومرگ.

رونیشیکردەوە، چەند پڕۆژە یاسایەک کەلە خولەکانی رابردوو ماونەتەوە، بەتایبەت پڕۆژە یاسای خانەنشینی و خزمەتی سەربازی لەم خولەدا کراونەتە ئەولەویەت و کار بۆ تێپەڕاندنیان دەکرێت.