نوری مالکی: لە ھەڵە و کەموکوڕییەکانی حکومەتی نوێ بێدەنگ نابین
هەژار
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھێنەری سەرەکی حکومەتی نوێی عێراقە و محەمەد شیاع سودانیش کاندیدی ئەوان بووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە حکومەت ھەر ھەڵە و کەموڕییەکی ھەبێت لێی بێدەنگ دەبن و ھەڵوێستیان نابێت.
وتیشی، پێویستە ئەم حکومەتە بە سەرۆکایەتی سودانی بە کردەوە بیسەلمێنێت کە حکومەتی ھەموانە و کاری لەپێشینەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە، بەپێچەوانەشەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی یەکەم لایەن دەبێت کە دێتە دەنگ و لەدژی ھەڵە و کەموکوڕییەکانی حکومەتی نوێ دەوەستێتەوە.