بەپێی راگەیەنراوێکی بزوتنەوەی من عێراقیم، بڕیارە ئەمڕۆ لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد، خۆپیشاندانێک دژ بە پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا کە تایبەتە بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ، ئەنجام بدرێت.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوکەدا ھاتووە، داوا دەکەن پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا، رەتبکرێتەوە و جارێکی تر نەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن، ھاووڵاتیانی عێراقیش ناچار نەکرێن بە زۆر خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن.