سودانی پێشوازیکردن و سەردانی وەفدە بیانییەکان بەبێ رەزامەندی حکومەت قەدەغەدەکات
لاڤە
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نەتەوەیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە رێگریکردن لەلایەنە رەسمییەکان لە سەردانکردن و پێشوازیکردنی وەفدە بیانییەکان، بەبێ رەزامەندی حکومەت و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە.
لە کۆبوونەوەکەشدا ئەوەخرایەڕوو، ھەر لایەنێک پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە، بەپێی یاسا لێکۆڵینەوە و مامەڵەی لەگەڵدەکرێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا بە ھەڵوەشانەوەی وردبینی ئەمنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش و پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەرامبەر لایەنە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان، کە تائێستا بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانییان جێبەجێنەکردووە سەبارەت بە وردبینی لایەنی ئەمنی دانیشتووانی ناوچە رزگاربووەکان.



