عیراقعیراق

زافر مەحموود خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، ناوچە مینڕێژکراوەکان لە پارێزگای نەینەوا پاککراونەتەوە، ئەو ناوچانەی کە پیسبوون کەمبوونەتەوە و دوایین رووپێوی تەواو بووە، جگە لە ناوچەیەک لە قەزای حەزەر، کە رێژەی پاککردنەوەی ئەو ناوچانە زیاتر بووە لە ٦٠%.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رووبەرەی کە ماوە لەسەر ئاستی عێراق دوو ھەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە ھەوڵی حکوومەت و وڵاتانی بەخشەر و نەتەوەیەکگرتووەکان، کارکردن لەسەر ٣٥٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە کۆی رووبەری پیسبوو بەردەوامە و لە کەرکوک ٧  کیلۆمەتر و لە نەجەف ٦ کیلۆمەتر و لە کەربەلا ٢ کیلۆمەتر ناوچەی مینڕێژکراویان پاککردووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەتوان عەتوانی وتەبێژی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بێدەنگی حکومەت لەبەرامبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناو خاکی عێراقدا، جێگەی سەر سوڕمانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کردەوە دوژمنکارانەکانی تورکیا، بە مانای ڕێز نەگرتنیەتی لە بنەماکانی دراوسێیەتی، جگە لەوەش مەترسی ئارەزووە مەترسیدارەکانی ئەنقەرە دەردەخات لەبەرامبەر خواستە فراوانخوازییەکانی لە عێراقدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەو پێشێلکاریانە پێویستی بە ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە ھەیە، لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتییەوە، لە دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.

دووپاتیشیکردوەتەوە، ڕەوشەکە پێویستی بە کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی ئەنجومەنی نوێنەران ھەیە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەترسییانە و دەرکردنی بڕیاری پێویست، بۆئەوەی حکومەت ناچار بکات ھەڵوێستی یەکلاکەرەوەی ھەبێت لەسەر ئەو پرسە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی عێراق ئازاد بووە و لە ئێستاشدا بانکی ناوەندی ئێران دەبێت بڕیار بدات کە ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ و بە نەختینە بدرێتەوە بەو وڵاتە یاخود بۆ کڕینی کاڵای ھاوردەکراو و بەشێوەی حەواڵە، رادەستی وڵاتی سێیەم بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئالوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و فرشتنی وزەی ئێران بە عێراق، بەبێ کێشە بەردەوامە و ھەرچەند مانگ  جارێک بەغداد بەشێک لە قەرزەکانی دەداتەوە بە تاران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەیەک لە ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی کەمی داھاتوودا موقتەدا سەدر بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکات، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھەماھەنگییەک نییە بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوە لە نێوان موقتەدا سەدر و لێپرسراوانی سعودیە، بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوە ھەیە و ئەگەر کۆبوونەوەش ئەنجام بدرێت، بەدڵنیایی گفتوگۆ لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی دەکرێت.

دواین سەردانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ سعودیە، بۆ ٣٠ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە، کە لەسەر بانگھێشتێکی ڕەسمیی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فازڵ مەوات، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی مەرجی بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیران ھەیە، لەوانە لێوەشاوەیی و دەستپاکی و توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکان و شارەزایی لە بەڕێوەبردنی حکومەت.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی درکی بەوەکردووە، ھەموو ئەو مەرجانە لە نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسادا ھەیە و لەناو ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا، بژاردەی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لە لایەن مالکییەوە پێشنیاز کراوە.

ڕاشیگەیاند، زۆرینەی چاودێرانی سیاسی، مالکی بە کەسێکی گونجاو دەبینن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران، چونکە دەتوانێت ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە گەورانە ببێتەوە کە حکومەتەکەی مستەقا کازمی بەجێیھێشتوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد عوبێدی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی ئەمنیی لە ناحیەری سنونێی سەر بە شنگال پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە و ئەم کارە ئیستیفزازییە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی بەھای دەوڵەت و لاوازبوونی لەبەرچاوی گەل. 

وتیشی، پێویستە ئەم ھێرشە بێوەڵام نەبێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانەی تورکیا دابنرێت کە ھاوڵاتیان دەبنە ئامانج.

ھاوکات  قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلی حەق رەخنەی لە بێدەنگیی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان کرد و رایگەیاند، بێدەنگ نابن بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا کە بووەتە ھۆی رژانی خوێنی عێراقییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم نوری بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی کێشەی لۆجستی و ئەمنی و ناکۆکی نێوان ھۆزەکان، دۆسیەی کۆتایھێنان بە ئاوارەکان دواکەوتووە، بەڵام کۆتایی ساڵی داھاتوو ئەو دۆسیەیە بە تەواوی دادەخرێت.

 وتیشی، عێراق رۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە ئیدارەدانی پرسی ئاوارەکان کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە ١٧٠ کەمپ و ٨٥٠ ھەزار خێزانی ئاوارە دەستیپێکرد، لە ئێستاشدا تەنھا ٢٨ کەمپی ئاوارەکان ماونەتەوە کە دابخرێن. 

کەریم نوری باسی لەوەشکرد، پێدەچێت بەشێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام نەبن لە ھاوکاریکردنی ئاوارەکان، تەواوی ئاوارەکانیش دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان بەڵام بەو مەرجەی ژیانێکی سەقامگیر و پارێزراویان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی یونسێف لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تووشی شۆک بوون بە بیستنی ھەواڵی کوژرانی منداڵێکی ١٢ ساڵان لە ھێرشێکدا بۆ سەر شەنگال.

وتیشی، ئیدانەی ئەو ھێرشانە و سەرجەم توندوتیژییەکان دەکەن دژی منداڵان و نابێت منداڵ ببێتە قوربانی ناکۆکی و پشێوییەکان، داواشی کرد لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند بن بە پاراستنی ژیانی منداڵان.

یونسێف راشیگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لانی کەم ٥١٩ منداڵ لە عێراق بەھۆی تەقینەوە و توندوتیژییەکانەوە کوژراون یان کەمئەندام بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەزگای ھەواڵگری بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، زانیاری ھەواڵگری وردیان سەبارەت بە مۆڵگەیەکی داعش لە دۆڵی گور لە کەرکوک دەستکەوتووە و لە ڕێی فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ ەوە سێ جار ئەو مۆڵگەیان بۆردومان کردووە ، لە ئەنجامیشدا مۆڵگەکە بەتەواوی وێران بوە.


راشیگەیاند، لە ئێستاشدا ھێزێکی ئەمنی لە لیوای ٢٠ ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، دەستیان کردوە بە پشکنینی شوێنی بۆردومانەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، دەنگۆی کاندیدبوونی ھادی عامری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دوورە لە راستییەوە و چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ کەس و کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە پێشکەشنەکردووە، وتیشی، قۆناغی یەکەم لە پێکھێنانی حکوومەت، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و پاشان رێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیران دەکرێت.

ھاوکات، محەمەد حەسەن، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، دەنگۆکانی کاندیدبوونی نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتکردەوە و رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ.

ھەفتەی رابردوو محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی موقتەدا سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، کشانەوەی خۆی راگەیاند، بەوەش دەنگۆکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە لایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە بڵاوبووەوە.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، سەرجەم پەرلەمانتار و ئەندامەکانیان ڕاسپاردووە، ھیچ لێدوانێکی سیاسی یان سەرنجێک دەرنەبڕن لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.

نوسینگەی نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ھیچ شێوەیەک گفتوگۆی نەکردووە، لەبارەی ھیچ ناوێک بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لێدوانێک لەو بارەیەوە دەبێتە مایەی ئاڵۆزکردنی زیاتری رەوشی سیاسی لە عێراقدا.

نوسینگەی مالکی جەختیشیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بە رووی ھەموو ھێزە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆ، لە پێناو پەلەکردن لە تەواوکردنی مافە دەستورییەکان و ڕزگارکردنی عێ{اق لەو چەقبەستنە سیاسییەی دووچاری بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکردەکانی تری رەوتی سەدر، سەردانی حەننانە لە نەجەف دەکەن و لەگەڵ سەدر کۆدەبنەوە، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و پەرلەمانتارانی رەوتەکە، دوای دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر، کە ٧٣ پەرلەمانتارن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەیاد عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، رەنگە بژاردەکانی داھاتووی کوتلەی سەدری پەنابردنە بەر شەقام بێت بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان، چونکە سەدر ھەست بە شەرمەزاریی دەکات، کە نەیتووانی حکوومەت پێبکھێنێت، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی ٧٣ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو.

راشیگەیاند، لە ئێستادا عێراق لە کێشەیەکی گەورەدایە و میکانیزمێک نییە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکان و کاتی ئەوە ھاتووە دەست بە دیالۆگێکی جددی بکرێت و کۆتایی بە ناکۆکییە سیاسییەکان بھێنین، لەبارەی ئەو دەستپێشخەریەشی بریارە رایبگەیەنێت، وتی، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەریەکەی وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆپراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و بەشداری ھێزە ئەمنییەکانی سوپا لە سەڵاحەدین و سامەرا و دیالە و حەشدی شەعبی لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، ھێزی ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاش بەشدارن، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکەش بۆ گەڕان و پشکنینە لە ناوچەکانی دەشتی عوزەیم. 

ھاوکات ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی فراوانی تر بە ھاوبەشی لە نێوان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیپێکردووە لە ناوچەکانی باکوری مقدادیە و حەوزی روباری دیالە، بۆ راوەدونانی تیرۆریستان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەون زیاب" راوێژکاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرچاوەی سەرەکی ئاوی عێراق روباری دیجلە و فوراتە و ھیچ سەرچاوەیەکی تری نییە، چەند ساڵێکیشە بارانی پێویست نەباریوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکان، لە ئێستاشدا تورکیا ھاوشێوەی ئێران پشکی عێراق لە ئاوی رووبارەکان بەرناداتەوەو، چاوەڕوان بوون وەفدی تورکیا سەردانی بەغداد بکات بەڵام تا ئێستا نەھاتوون و ھۆکارەکەشی روون نەکراوەتەوە. 

"عەون زیاب"  دەشڵێت، بە نیازن سەبارەت بە کێشەی ئاو سکاڵا بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەرزبکەنەوە، وتیشی عێراق چەندین کارتی فشاری بەدەستەوەیە وەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لایەنی ئابوری، بەڵام ھێشتا ئەو کارتانەی بەکار نەھێناوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیانراوەکەی فراکسۆنی یەکێتیدا هاتووە ھەر لە سەرتای ساڵی ۲۰۰۳ ڕۆژنامەنووسان  خوێن و قوربانیی زوریان پێشکەش کردووە  لەسەر دەستی تیرۆر و دوژمنانی ئازادی و چی لە کاتی ڕوماڵ کردنی پرۆسی رزگار  کردنی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاریک پەرستانی داعش دا بوون . 

فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوەشکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەگشتی و فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەتی ھەمیشە پاڵپشت و پشتگیری خاوەن قەڵەمە ئازادەکان دەبێت لە ڕێگەی ئەو یاسایانەی کە لەناو ھۆڵی پەرلەمانەوە دەردەچن . 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...328329330331332...446