لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین پێنج تیرۆریستی داعش کوژران
هەژار
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، ھیزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف١٦ لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە پێنج تیرۆریست کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیش ئاماژەی بەوەکردوە، لە دەوروبەری گوندی پیر ئەحمەد لە سنوری قەزای خورماتوو، فڕۆکەی ئێف١٦ سێ جار پاشماوەکانی داعشیان بۆردومانکردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون.
دەزگای ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیش سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندوە، لە قەزای تارمیە لە باکوری بەغداد سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە چەندین تاوانی تەقینەوە و کوشتن و رفاندنی ھاوڵاتیانیان ئەنجامداوە.