دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ دوو رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوە
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی یەکشەممە کەشوھەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست لە نیمچە ھەورەوە دەبێتە ساماڵ و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش کەشوھەوا لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژی رابردوو دەبن، لە ناوچەکانی باشوریش لە ھەوری باراناوی دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.
بۆ کەشوھەوای رۆژی دووشەممەش، کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە ناوچەکانی ناوەڕاست، ساماڵ و ھەندێک کات ھەور بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزن. لە ھەرێمی کوردستانیش ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت. ھەروەھا لە ناوچەکانی باشور، نیمچە ھەور دەبێت و لەگەڵ باران بارین و ھەورە بروسکە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژی رابردوو چەند پلەیەک دادەبەزن.