١٤ ساڵە گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق نەکراوە
لاڤە
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
مەزھەر محەمەد ساڵح لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی رەسمی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە واتە ١٤ ساڵ لەمەوبەر، ھیچ گۆڕانکارییەک لە مووچە نەکراوە و ئێستا مشتومڕ ھەیە سەبارەت بە ھەمواری مووچە و راستکردنەوەی ھەیکەلیەتی پێدانی مووچە.
وتیشی، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ٤٢٪ی خەرجی حکومەت پێکدەھێنێت و ئەوەش بارگرانییەکی زۆرە لەسەر ئابوری وڵاتەکە و جیاوازی زۆر ھەیە لە مووچەی وەزارەتەکاندا و پێویستی بە گۆڕانکاری ھەیە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ھەوڵدەدات بۆ پشتگیریکردنی چینی ھەژار و ئەوانەی کەمترین مووچەی حکومەتیان ھەیە، ئەوەش بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەجێماوە کە بیخاتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەوە.