فراکسیۆنی یەکێتی کار بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی لیوا ھاوبەشەکان دەکات
هادی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە لیوا ھاوبەشەکان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە نوسراوەکەدا داوادەکات لە بودجە ساڵی ٢٠٢٣ بڕگەیەکی تایبەت بە لیوا ھاوبەشەکان زیاد بکرێت تاکو مووچە و شایستە دارایییەکانیان بودجەی بۆ تەرخان بکرێت.
ھاوکات مەحەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوسراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی، داوا لە لیژنەی دارایش کردووە، ئەو بڕگە داراییەی کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی لیوای ٢٠ لە بوودجەدا زیاد بکرێت.