ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوی کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئەو دوو وەزارەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق لە رووبارە ھاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر پلانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کراوە، لەبارەی دەنگۆکانی "کۆچکردن بەھۆی وشکەساڵییەوە" لە پارێزگاکانی باشووری عێراق.