ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر دۆسێی "دەرکردن"ی سوپای تورکیا دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بوونی سوپای تورکیا لە "باکووری عێراق" پێشێلکردنێکی روونی سەروەریی عێراقە و ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵی خستنەڕووی دۆسێی بوونی سوپای تورکیایە لە خاکی عێراق و ھەوڵ دەدەن خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ھێزە بیانییەکان ئامادە بکەن و بۆ جێبەجێکردن ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بکەن.
بە وتەی محەمەد شەمەری، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی چەند رۆژێکدا سوپای تورکیا و ئاستی مەترسییەکانیان لەسەر سەروەریی عێراق، دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.


