کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرزایەکانی زورگە زراو بەرپەرچی پەلامارێکی چەکدارانی داعشیان دایەوە و ھێرشەکەیان تێکشکاند.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی ھیچ زیانێک بەھۆی ھیرشەکەی داعش بەر ھێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژرا و زیانەکانی چەکدارانی داعش نەزانراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە نێوان ١٥ بۆ ٢٨ پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ نزمە پاڵەپەستۆییەک لە باکووری ئەفریقا، کاریگەری لەسەر زۆربەی کەشوھەوای عێراق ھەیە و دەبێتە ھۆی خۆڵبارین.

راشیگەیاند، سەرەتا کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەکە لە نیوەڕۆوە لە ناسریە و نەجەف و سەماوە دەستپێدەکەن و لە ئێوارەش بەشەکانی خۆرئاوای عێراق، بە تایبەتی موسڵ و رومادی و تکریت و دواتریش ھەموو ناوچەکانی ناوەڕاست دەگرێتەوە، راشیگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەی پێنجشەممەوە کەشوھەوا باشتر دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کودسات نیوز رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی خێزاندار کە بەرەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری کوتی عێراقە و لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت روویان لە ھاوینەھەواری دوکان کردبوو، منداڵەکەی کەوتە نێو ئاوی دوکانەوە و لەکاتی ھەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی مناڵەکەشی، دایکەکە خنکا و منداڵەکە ڕزگاری بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی دوکانەوە تەرمەکەی دەرھێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سلێمانی کرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو رووداوە یەکەم حاڵەتی خنکانی گەشتیارە لە ئەمساڵدا کە لە ھاوینەھەواری دوکان تۆمارکرابێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای دوکان کردووە و پێشبینیش دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەکە زیاد بکات.

ڕێژین ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکانیش رایگەیاند، تا دووەم رۆژی جەژن ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھاوینەھەواری دوکانیان کردووە و ھاتنی گەشتارانیش بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ کە سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران نزیکەی ٢٠ ھەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران و چۆمان و گۆمی فێڵاویان کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمیش رایگەیاند، چەند ڕۆژێک پێش جەژن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر ژمارەیەک ڕێکاری پێویستیان تایبەت بە پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و عێراقی بڵاوکردەوە کە سەرجەم خاڵەکان لە بەرژەوەندیی گەشتیاران بوو، ئەوەش ھۆکارێکە بۆ چوونی ئەو ژمارە گەشتیارە بۆ ناوچەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

درەنگانی شەوی ١ی ئەم مانگە، سوپای عێراق ھێزێکی زۆری بە چەکی قورس و تۆپ و تانکەوە بردە شەنگال و ھێرشیان بۆ سەر شەنگال دەستپێکرد، بەڵام دوای رۆژێک بەھۆی بەرگری ئاسایشی ئێزدخان و شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە لە ناو قەزاکە شەڕەکە راگیرا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ بەھێزترکردنی پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی نێوان یەکێتی نیشمانی کوردستان و ڤەنزوێلا، (ئارتۆرۆ ئەنیبال) باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق لە سلێمانی سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەروەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن (پۆڵا سیروان تاڵەبانی) لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیتییەوە پێشوازی لێکرا.

گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی نێوان ھەردولا و زیادکردنی ھەماھەنگی و کارکردنی پێکەوەیی لە گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاریی و ئابوریی و بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و سلێمانی و عێراق و ناوچەکە لەگەڵ ڤەنزوێلا و سود وەرگرتن لە ئەزمونی ئەو وڵاتە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کودسات نیوز لە چۆمان رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١١ ساڵ بە رەگەز عەرەب لە کاتی وێنەگرتن کەوتە ناو ئاوی ڕووباری چۆمان و باوکی کچەکەش کە ٣٨ ساڵە و دانیشتووی ھەولێرن ھەوڵیدا رزگاری بکات، بەڵام ھەردووکیان خنکان، دواتر تەرمی کچەکە دەرھێنرا و تا ئێستا تەرمی باوکی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. 

پەیامنێری کودسات نیوز لە دوکانیش رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی خێزاندار کە بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری کوتی عێراقە، منداڵەکەی کەوتە ئاوی دوکان و لەکاتی ھەوڵدان بۆ رزگارکردنی مناڵەکەی، دایکەکە خنکا و منداڵەکە رزگاری بووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژنەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی دوکانەوە تەرمەکەی دەرھێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای دوکان کردووە و پێشبینیش دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەکە زیاد بکات.

ڕێژین ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکانیش رایگەیاند، تا دووەم رۆژی جەژن ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھاوینەھەواری دوکانیان کردووە و ھاتنی گەشتارانیش بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ کە سێیەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە، بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران نزیکەی ٢٠ ھەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران و چۆمانیان کردووە. بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمانیش رایگەیاند، تەنھا ئەمڕۆ زیاتر لە چوار ھەزار گەشتیار، سەردانی گۆمی فێڵاویان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەکانی مانگی ڕەمەزان و سێ رۆژی جەژنی خستەڕوو و رایگەیاند، لە رووداوەکانی مانگی رەمەزاندا کەمترین تاوان تۆمارکراوە، بەجۆرێک تەنھا سێ حاڵەتی کوشتن ھەبووە، وتیشی، لە سێ رۆژی جەژنیشدا ھیچ حاڵەتێکی کوشتن نەبووە.

وتیشی، لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە بۆ یەکی ئایاری ئەمساڵ، ھەزار و ٥٣٧ کەسیان دەستگیرکردووە، کە فەرمانی گرتنیان ھەبووە و بەشێکیان لە پارێزگاکانی ترەوە داواکرابوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد محەمەد ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە "ئەرتورۆ ئەنیبال" باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد. باڵیۆزی فەنزوێلا رایگەیاند، دەیانەوێت بە پاڵپشتی ئەنجومەنی پارێزگا و لایەنە حکومی و ئیدارییەکان، نوسینگەی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانە لە سلێمانی و نوسینگەی کاروباری بازرگانی لە ژووری بازرگانی سلێمانی بکەنەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاش رایگەیاند، سلێمانی خاوەنی دوو بەنداوی گەورە و فڕۆکەخانە و دوو دەروازەی نێودەوڵەتی و خاک و زەویەکی زۆری بەپیت و نەوت و گازی زۆر و ناوچەیەکی جوگرافی شاخاوی دڵڕفێن و چەندین زانکۆیە، تیشکی خۆر و ئاو و ھەوای گونجاوی ھەیە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، ٣٢%ی پیشەسازیی عێراقیش پێکدێنێت.

ھەموو کارئاسانی و پاڵپشتییەکیشی بۆ کردنەوەی نوسینگەی باڵیۆزخانەی ڤەنزوێلا لە سلێمانی ڕاگەیاند و داواشیکرد ئەزمونیان لە بوارەکانی نەوت و گاز و کارەبا و کشتوکاڵ بگوێزنەوە بۆ سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایشگەیاند، لەو ماوەیەدا ١٦ حاڵەتی منداڵبوون و ٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٧٦ حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە، ٧ نەشتەرگەری گشتیش لە نەخۆشخانەی شار و ٥ نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆنیش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ و ٦ نەشتەرگەری منداڵبوونیش ئەنجام دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵیش رایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا دوو ھەزار و ٨٣ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی چەمچەماڵیان کردووە، ٣٤٠ نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکە داخڵ کران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٥٨ حاڵەتی کتوپڕ و ٧ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات لەو پەلامارانەدا ٢٨ ھەزار و ٥٥٠ کەس ئەنفالکران و ٥٦٠ کەس شەھیدبوون و بەدەیان کەسیش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ، کە لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە، لە مانگی ١٢ی ١٩٩٣، ڕۆژی ٣ ی ئایاری ھەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیھانیی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی دیاریکرد، لە ئێستاشدا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ئازادیی ڕادەربڕین یەکێکە لە مافە بنچینەیەکانی مرۆڤ، ھەموو کەسێک مافی ئازادیی بیرکردنەوە و ڕادەربڕینی ھەیە.

ھاوکات، لە ھەرێمی کوردستانیش لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەرلەمان یاسای ژمارە ١١ی مافی بەدەستھێنانی زانیاریی بۆ ڕۆژنامەنووسان پەسەندکرد، بەڵام تا ئێستا چەند ڕۆژنامەنووس لە ھەرێمی کوردستان دەستگیرکران و یاسای پاراستنی ڕۆژنامەنووسان وەک پێویست جێبەجێ نەکراوە.

ھەروەھا ماوەی دوو ساڵ زیاترە، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان دەستگیرکراون و تا ئێستا بە بێ دادگایی لە زیندان ھێڵراونەتەوە، ڕێگەش نادەن پارێزەر و کەسوکاریان ببینن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...666667668669670...957