باج و رسومات لەسەر ھاوردەکردنی بەنزین لە دەروازەکانی ھەرێم ھەڵگیرا
کوردسات نیوز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بڕیاردرا لە ئەمڕۆوە تەواوی باج و ڕسوماتی گومرگی بەرھەمی بەنزینی ھاوردە، بە ڕەچاوکردنی کوالێتی ھەڵبگیرێت.
ھەروەھا بڕیاریشدرا بە کەمکردنەوەی ڕسوماتی کارگێڕی ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان، تەنھا بۆ ھاوردەکردنی بەرھەمی بەنزین حەوت دۆلار بۆ ھەر تەنێک وەربگیرێت و دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بە مەبەستی ھاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی بەڵام ڕێگری لە قۆرخکاری و ڕەچاوی کوالێتی بکرێت.



