دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی بەنزینەوە بڵاوکردەوە
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئامادەکاری و ڕێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر و بازرگانان دەتوانن بەبێ باج و ڕسومات لە ڕێگەی دەروازەکەمانەوە بەنزین ھاوردە بکەن.
دەروازەکە ڕاشیگەیاند، بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتەی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێیان دراوە بۆ ھەرزانکردنی نرخی شتومەک بڕیاریان داوە بە ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لە سەر بەنزینی ھاوردە بە ڕەچاوکردنی کوالیتیەکەی.
ھەروەھا کەمکردنەوەی ڕسوماتی کارگێڕی ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتیەکان، بە شێوەیەک بۆ ھاوردەکردنی بەرھەمی بەنزین تەنھا ٧ دۆلار گومرگی دەبێت.