دامەزراوەی ڤیم پشتگیری ٢٥ پرۆژەی بچووکی بە ئەنجام گەیاند
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دامەزراوەی ڤیم لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی پرۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژەی بچووک، پاڵپشتی دارایی بەسەر ٢٥ بیرۆکە و پرۆژەدا دابەشکرد کە پێکھاتبوو لە پاڵپشتی دارایی بۆ تۆمارکردنی بیرۆکەکە بەشێوەیەکی یاسایی، کڕینی کەلوپەل و پاڵپشتی دارایی بۆ خزمەتگوزاری دیجیتاڵی.
ڤیم ڕاشیگەیاند، پرۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژەی بچووک، پرۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیمە و لە خولی دووەمدا ٣٠٠٠ فۆڕم پڕکرونەتەوە و ٢٥ بیرۆکەی کار و پرۆژە ھەڵبژێردراون و بەژداربوون لە خولێکی یەک مانگیدا بەشداریان کردوە.


