بە گولـلەی سوپای تورکیا لە بەرواری باڵا دوو ژن برینداربوون
کوردسات نیوز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی کێستەی بەرواری باڵا لە سنوری ئامێدی سوپای سوپای تورکیا بە دۆشکە تەقەی لە دانیشتوانی گوندەکە کردووە و بەھۆیەوە دوو ژن برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، ئەو دوو ژنە کاتێک برینداربوون لە ناو ڕەز و باخی گوندەکەیان سەرقاڵی کارکردن بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە سوپای تورکیا رێگەی نەداوە دانیشتوانی گوندی کێستە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.