لە رێگەی ھەولێر- مەخمور تەرمی ھاوڵاتییەک دۆزرایەوە
کوردسات نیوز
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی ھاوڵاتییەک لەسەر رێگەی ھەولێر- مەخمور دۆزرایەوە کە شەوی رابردوو لەگەڵ چەند کەسێک چووەتە دەرەوە.
وتیشی، ھاوڵاتییەکە ناوی شێرزاد قادرە تەمەن ٣٠ ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە و کاری کرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کردوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەکان ئەو ھاوڵاتییە لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژراوە کە لەگەڵیان چووەتەدەرەوە دواتریش کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکەیان بردوە.