وەکیلێکی غاز دەستگیر کرا کە بە نایاسایی غازی بۆ دەرەوە بردووە
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پێشەوا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، توانیوویانە دەست بگرن بەسەر ٥٠ بوتڵی غاز کە بە شێوەی نایاسایی لە لایەن وەکیلێکی غازەوە بە مەبەستی فرۆشتنیان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەبرایە دەرەوە و وەکیلەکەش دەستگیرکرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕاشیگەیاند، پارێزگای ھەڵەبجە کێشەی دابینکردنی غازیان بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە ھەیە چونکە بڕە غازی پێویست بۆ ھەڵەبجە دابین ناکرێت.
سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی ئاگاداری سەرجەم وەکیلەکانی فرۆشتنی غاز دەکاتەوە، ئەو وەکیلەی سەرپێچی بکات و بڕە غازی تایبەت بە پارێزگاکە بباتە دەرەوە، بە توندی سزا دەدرێت و وەکالەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.