لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی بەنزینی ٨٠٠ دیناری کرا
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"محەمەد حەسیب" بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بڕە بەنزینەی حکومەتی ھەرێم بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرینی تەرخانکردبوو، گەیشتووەتە وێستگەکان و پشکنین بۆ جۆر و کوالێتیەکەی دەکرێت.
وتیشی دوای ئەنجامدانی رێکارەکان و تەواوبونی پشکنین، لەو وێستگەکانەی دیاریکراوە لیتری بە ٨٠٠ دینار بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.


