نەوزاد کامل مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند، تا ئێستا چوار بەشە خۆراک ھاتووە و زەیتی مانگی پێنجیش ھاتووەتە ناو کۆگاکان و ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە بەشە خۆراکی ئەمساڵ لەچاو بەشە خۆراکی ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت، چونکە ساڵانی ڕابردوو تەنھا شەش بەشە خۆراک درا، بەڵام ئەم ساڵ و تا ئێستا پێنج بەشە خۆراک دراوە.

لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانیش وتی، ئەگەر لە ساڵێکدا ١٠ بەشە ئارد دابەش بکەن، پێویستیان بە ٧٥٠ ھەزار تۆن گەنم ھەیە، ئەگەر زیاتر دابەش بکەن ئەو بڕەش زیاد دەکات، بۆیە تا گەنم ھەبێ وەری دەگرن تەنانەت ئەگەر ملیۆنێک تەنیش بێت. ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوو ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە ٨١ ھەزار تەنیان وەرگرتووە و ئومێد دەکەن ٣٠٠ ھەزار تەن وەربگرن.