قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق لەزیادبوونێکی مەترسیدار دایە و وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لە ھەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنھا بە لێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی ھێرشێکی تر بین. 

دەشڵێت، "پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رۆڵ و ھەڵوێستی جدی ھەبێت و لەڕێی گفتوگۆوە سنورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت".

راشیگەیاند، داوا لە وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانیشمان دەکەین رێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بگرن و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی کوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسیەوە.