کوردستانکوردستان

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییەی عێراق، پێکدادانەکە لە نێوان یەکەیەکی سوپای عێراق و ژمارەیەک گەریلای یەپەشەدا ڕوویداوە و ، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەھێزیش بیستراوە.


بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکە، تا ئێستا سروشتی پێکدادانەکە نازانرێت و ھیچ زانیارییەکیش دەربارەی زیانەکان نەزانراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگەنامەکان تۆمەتبار بە پێی  ماددەی پێنج لە یاسای سزادانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنراوە لە بەشی یاسای لیواکەیان، لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٢ چووەتە ڕیزی ھەڵھاتوانەوە. 


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان وەک ئەرکی یاسایی خۆیان لە فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، فەرمانگەی یاساییان ئاگادارکردووەتەوە کە ئەم تۆمەتبارە شوێنی ئەرکەکەی جێ ھێشتووە وئامادە نییە خۆی ڕادەست بکات و داوایان کردووە رێککاری یاسایی لە دژی تۆمەتبار بگیرێتەبەر .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سەرکۆنەی مووشەکبارانکردنی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەی شەوی جەژن بۆ سەر سنووری قەزای خەبات دەکات داوا لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عیراق دەکات ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بدۆزێتەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵیت، "سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشانە بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان ھەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە، حکومەتی فیداڵیی عیراق بەرپرسە لەوەی خێرا بە کردەیی و جددیتر لەسەر ئەم دوژمنکارییانە بوەستێت و بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێ لە دووبارەبوونەوەیان بگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە... 

ھەموو ھێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە بە زووترین کات بکوژی ئەندامانی خێزانەکەی چەمچەماڵ، بەھەر شێوەیەک بێت، دەستگیر بکەن. نەک تەنھا خۆی، بەڵکو جەختیش دەکەمەوە ھەر کەس و لایەنێک لەھەر پلە و پایەیەکدا بێت داڵدە و ھاوکاری تۆمەتبار بدات وەک بەشداریکردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەکرێت.

زۆر بە داخەوە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەھەواڵێکی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەکەینەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ھەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیر کراوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار ئەندامی خێزانی ھاوسەرەکەی کوشت و دوو کەسی دیکەشی لێبریندار کردن.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد کە توانییان لە ماوەیەکی کەمدا بکوژەکە دەستگیر بکەن و دڵنیایی بە ھاوڵاتیانیش دا کە بکوژەکە بە سزایی یاسایی خۆی دەگات.


ئەمڕۆ دوای رووداوەکە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە بکوژی خێزانەکەی چەمچەماڵ دەستگیر بکەن و ھۆشداری بە ھەر کەسێکیش دا کە داڵدەی تۆمەتبارەکە بدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا یۆنامی ڕایگەیاند، ئاراستەکردنی موشەک بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بۆسەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک ھەولێر، کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جەژن، گۆڕانکارییەکە جێگەی نیگەرانییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەسەر سەرکردە عێراقییەکان وەک یەک تیم کار بکەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کارە دەستدرێژکاریانە، کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی وڵات لەق بکەن.

ھاوکات کونسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەم ڕوداوە مایەی قبوڵ نییە، چونکە خزمەت بە ھیچ لایەک ناکات.

داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات، کار بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق بکەن.

جەختیش دەکاتەوەھێرشەکە کوێرانەیەو دەڵێت ھیچ بەھانەیەکی نییە.

لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، ھێرشەکە کردنە ئامانجی سەروەریی عێراقە.

جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بە پاڵ گەلی عێراقدا دەوەستێتەوە بۆ دڵنیایی لە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی دەوڵەتی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمین بابەشێخ ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان، لەگەڵ سەرکەوت محەمەد غەفور، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سلێمانی پێشوازیان کرد لە ئارتۆرۆ گالێکۆس، باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق. 

لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر پەیوەندیەکانی نێوان ڤەنزوێلا و عێراق لەلایەک و ھەرێمی کوردستان لە لایەکی ترەوە،  جەخت کرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات بەتایبەت لەبوارەکانی دبلۆماتی و بازرگانی و گەشتوگوزارو کشتوکاڵ و وەبەرھێنان.

 لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئامادەیی تەواوی دەربڕی لە ڕێی ھەردوو تیمی یەکێتییەوە لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم کارئاسانی و ھەماھەنگی تەواو بکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان و پتەوکردنی رایەڵەی کارکردن لەو بوارانەی کەجێی بایەخی ھەردوو لایە، لای خۆشیەوە باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھەموو جۆرە رێکارێکی کارکردن لە داھاتوودا بەشێوەیەک کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیە ھاوبەش و باڵاکانی ھەردوو گەلی کوردو ڤەنزوێلادا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پرسە و ھاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەربڕی و رایگەیاند: ئەو دۆسیەیە دۆسیەی منە و دڵنیای کردنەوە کە تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات.

جێگری سەرۆک وەزیران داواشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن و لەلایەن خۆیانەوە ھیچ کاردانەوەیەک نەنوێنن و دڵنیاشی کردنەوە ئەگەر تەنانەت رۆژێک ئێوەش لە تاوانبار خۆش بن، ئەو وەک قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بکات. 

جەختیشی کردەوە لەمەودوا قبوڵی ناکەن ھیچ کەس و لایەنێک لە ھەر پلە و پێگەیەکدا بن داڵدەی تاوانباران بدەن و ھەرجۆرە ھاوکاریکردن و داڵدەدانی تاوانباران وەک بەشداریکردن لە تاوانەکە حیسابی بۆ دەکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسترانەوە بۆ ناحیەی گوڵاڵە .

ھاوکات لەلایەکی تریشەوە بە ھاوەن ھێرشکرایە سەر گوندێکی قەزای باقوبە و ژنێکش بریندار بوو.
 
لە دوای دیاریکردنی والی نوێی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، چەکدارانی ئەو رێکخراوە پەلامار و چالاکییەکانیان لە ناو خاکی عێراق و سوریا زیاد کردووە و ناو بە ناو پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان و گوندنشینان دەدەن، ئەوەش قوربانی لێدەکەوێتەوە.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی ھاوتوچۆی دەربەندیخاندا ھاتووە، دوای پاککردنەوە سەرەتاییەکان لە دوای رووداوەکەی ٢٨ی مانگی رابردوو لە تونێلی دەربەندیخان بڕیاردراوە ئەمڕۆ لە سەعات چواری دوانیوەڕۆوە تونێلەکە بکرێتەوە.

لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەرچەندە وا بڕیار بوو بارھەڵگر لە سەرشاخی بەرانان و ناوتاق و بەردەکەڕەوە ھاتوچۆ بکەن، بەڵام بەھۆی مەترسی و نالەباری ھەلومەرجی ڕێگەکان بارھەڵگرەکانیش لە تۆنێلەکەوە ھاتوچۆ دەکەن.  

لە رۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ بەھۆی رووداوی وەرگەڕان و گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنی لەبەردەم تۆنێلی دەربەندیخان چەند ئۆتۆمێلێکی تریش سوتان و بەھۆیەوە زیان بەر تونێلەکە کەوتوو ھاتوچۆکردنی تێدا راگیرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

رۆژی جیھانیی کرێکاران لە ھەموو کرێکارانی خۆشەویستی کوردستان پیرۆزبێت و بەڕێزەوە یادی ھەموو ئەوانەش دەکەینەوە کە رۆڵێکی مێژوویی و کاریگەریان لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان گێڕاوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵقوڵاوی ناخی کرێکاران و رەنجدەرانە، بۆیە خزمەتکردن و پشتگیریکردن لە ماف و داوا یاساییەکانتان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و پارێزەری مافەکانتان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
١ی ئایاری ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چالاک رەئوف فەرەج سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا کار بە یاسای کاری ژمارە ٧١ ساڵی ١٩٨٧ی سەردەمی بەعس دەکرێت، لە کاتێکدا لە ھەرێمی کوردستان دەیان یاسا لە بەرژەوەندی وەبەرھێن و سەرمایەداران دەرکراوە و لە کوردستانیش سەدان ھەزار کرێکار ھەیە و شیاوی باشترین کارن بۆیان بۆ دەرکردنی یاسایەکی کاری سەردەمیانە.

وتیشی، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئاگادار دەکەنەوە ھیچ پاساوێک نەماوە بۆ خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی داواکانی کرێکاران و پێویستە بە دەم داواکاری سەندیکاکانی کرێکارانەوە بێت لە دەرکردنی یاسایەکی پێشکەوتوو و گونجاو و سنوردارکردنی ھێنان و کارپێکردنی کرێکارانی بیانی لەلایەن کۆمپانیا خۆماڵ و بیانییەکانەوە و چارسەرەی گونجاو بۆ کێشەی کرێکارانی رۆژانە و بیناسازی و دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ ئەوانەی خاوەنکاری دیاریکراویان نییە.

لەبارەی بەشێکی داواکارییەکانی خستەڕوو راگەیاند، دەبێت قوربانیانی کار بە شەھیدی ئاوەدانی ھەژماربکرێت و ھاوکاریکردنی کرێکارانی دابینکراو بەپێدانی زەوی و ھەر پێشینەکی تری فەرمانبەران کە دەیانگرێتەوە و پابەندکردنی خاوەنکار بە گرێبەستی کار و پێویستە داھاتی بەرێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ پڕۆژەی وەبەرھێنان بۆ خزمەکردنی کرێکاران بەکاربھێنرێت لە شارەکاندا و چارەسەرکردنی ئەو کرێکارانەی لە کاتی کاردا توشی رووداوی کار دەبن بەپێی پێویست لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو  دەبێت لەگەل ئەگەری بارینی نمە بارانی بچر پچڕ لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لە گەڵ باراینی کە مێک نمە باران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ھاتووە، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە بە بۆنەی پشوەکانی جەژنی رەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ تا ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلییەکان ٢٤ سەعاتی دەبێت ھەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کار بکەن و کارەبا بە ھاوبەشان بدەن .

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای پشوەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە لە سەعات ١٢ ی نیوەڕۆ بۆ سەعات یەکی شەو کار بە موەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان سەعات ٧ بۆ ٨ی بەیانی .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دوو ئەفسەر و سەربازێکیان کوژراون.  بە پێی دواین راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە دوو رۆژ پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە تا ئێستا لە پێکدادانەکاندا ٥٧ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

ھاوکات ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھەپەگەش رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٥ سەربازی تورکیایان کوشتووە و سەنگەرێکیشیان تێکشکاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە سنوری ئۆپراسیۆنەکانیان لە رۆژئاڤای کوردستان، ٢٦ شەڕڤانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستداوە و بەپێی راگەیەندراوەکانی ھەسەدەش ھیچ شەڕڤانێکیان گیانی لەدەستنەداوە.

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستانیش بڵاویان کردەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانیان تۆپبارانی  ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستانیان کردووە و زۆربەی ھێرشەکانیش بۆ سەر گوندەکانی دەورووبەری عەفرین بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...668669670671672...957