کوردستان

سەرۆک مام جەلال لە ٦ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥  بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا، لەماوەی چوار ساڵدا بوو بە چەتر کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە عێراقییەکان بە ھەموو پێکھاتەکانەوەو رۆڵی گەورەی ھەبوو لە راگرتنی سەقامگیری و دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان پێکھاتەکاندا.


ھەر ئەوەش وایکرد، ھەموو ھێزوو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە و لە ١١ی ١١ی ٢٠١٠ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووم بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتووە، سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"پارەکە ھەرچەند بێت، بڕەکەی خەرج دەکرێت.


وەزارەتی دارایی ڕوونیکردوەتەوە، بابەتەکە پەیوەندی بە پاشەکەوتی مووچەوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روكن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، 204 هامەڕی درعی شەڕكەر و 42 هامەڕی ئیداری و چەندین ئامرازی جۆراوجۆری تری سەربازیی پێشكەش بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كران، داواشی كرد، هاوكارییەكان بەردەوامییان هەبێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکدێن لە خالد شوانی و رێبوار تەھا و رابحا حەمەد و نزار محەمەد  لە بەغداد سەردانی ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حکمەیان کرد، لە سەردانەکەدا رەوشی سیاسی عێراق دوای ھەڵبژاردن و  پێکھێنانی حکومەتی دھاتووی عێراق تاوتوێ دەکەن، بڕیاریشە ئەمرۆ وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق کۆببنەوە .



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی بەرپرسیانی پۆڵەندا بڵاویدەکەنەوە، ٣ بۆ ٤ ھەزار کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا کۆبوونەتەوە، کە زۆرینەیان کوردن، وتیشی، ھەزار و ٢٠٠ کۆچبەر کە گەیشتوونەتە خاکی پۆڵەندا، ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین و زۆربەیان کوردن.
لەبارەی رەوشی کۆچبەرەکانەوە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵەندا وتی، تەنھا ئاگاداری رەوشی ئەو کۆچبەرانە کە گەیشتوونەتە پۆڵەندا، بەڵام ئاگایان لەو کۆچبەرانە نیە کە لە بێلاڕوسن، چونکە سنوور داخراوە و باری نائاسایی تێدا راگەیەندراوە، وتیشی، ھەماھەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وارشۆ دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی، کە خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پۆلیسی پیشەسازی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە سەری مەنھۆڵ و شەقامەکانی ناو قەزای دەربەندیخانیان دزیووە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی دزینی سەرە مەنھۆڵ و ئاوەڕۆ لە شەقامەکانی ناو قەزای دەربەندیخان زیادیکردبوو، ھێزەکانیان دوو تۆمەتبار دەستگیرکردووە و لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێم بریاری داوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی ھاوڵاتیان، لە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینارەوە بۆ پێنج ملیار دینار بۆ فریاگوزاری خێرا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تەرخان بکرێت.

هەروەها چوار ملیار دیناریش بۆ ھاندانی پزیشک و پەرەستار و کارمەندانی تەندروستی و تاقیگەیی و ئەو فەرمانبەرانەی لە تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بەشدارن تەرخان دەکرێت و ١٥٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ ھەڵمەتی ھۆشیاری تەندروستیی ھاوڵاتیان بەھەموو جۆرەکانیەوە تەرخان دەکرێـت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەبدولواحید ئەحمەد" سەرۆكی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، وتیشی تا ئێستا لە شاری هەولێر لە كۆی ١٢٨ هەزار پارچە زەوی كە دراوە بە هاووڵاتیان ٩٥ هەزاریان مامەڵەكانیان تەواوبووە، ٢٥ هەزار كارتیش ماون لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ تاپۆكردنیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەت چی پێویست بێت بۆ رێگریكردن لە كۆچی بەڵیشاو دەیگرێتەبەر، دەشڵێت، تەنها ساڵی رابردوو حكومەت 120 هەزار هەلی كاری رەخساندووە و كێشەی دواكەوتنی و لێبڕینی مووچەشی چارەسەركردووە، ئاشكراشیكرد، كەیسی كۆچبەرانی كورد لە لایەن هەندێ لایەنی سیاسییەوە كراوەتە موزایەدەیەكی سیاسی و دژی حكومەتی هەرێم بەكاردەهێنرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان لێکرد و ھیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتووبێت، دواتر باسی پەیوەندیی قووڵ و مێژوویی نێوان ھەردوولا و گرنگیی پاراستن و بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە کرا، سەرۆکی پەرلەمان سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بەرامبەر پشتیوانییەکانی بەریتانیا لە شەڕی ڕِووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕۆڵی بەریتانیای بەرزنرخاند لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و داواشی کرد کە ھاوکارییەکانیان بەردەوامییان ھەبێت و ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ڕیفۆڕم و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەدا. 


تەوەرێکی دیکەی قسەکانی سەرۆکی پەرلەمان تایبەت بوون بە ئەجێندای کاری ئەو وەرزەی پەرلەمان و کارکردن لەسەر ئەو یاسایانەی کە دەبنەھۆی بووژاندنەوەی سێکتەرەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، ھاوکات باسی دواین بەرەو پێشەوەچوونەکانی پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان و ئەو ئاڵنگارییانە کرا کە ڕووبەڕووی پەرلەمان دەبێتەوە، بە تایبەت کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان. 


بەشێکی تری گفتوگۆکانیش تایبەت بوون بە پرسی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەکە.


لای خۆیەوە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاسگوزاریی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ خستنەڕووی ھەموو ئەو تەوەرە گرنگانەی کە لە دیدارەکەدا باسکران، ھەروەھا بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پێشتر وەبەرھێنەرانی ھەرێم گەورەترین گرفتیان نەبوونی جیاکاری بوو لەئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لەپارێزگاکانی ھەرێم، ئێستا بەپێی رێنمایی و یاساکان رێگایان پێدەدات جیاکاری بکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو سەردانەدا کە ھەریەک لە ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد و دێرین لەتیف و ھاشم ساڵح بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی و نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی ھاوڕێیەتیان دەکرد، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە نزیکەوە خانووەکانی بەسەرکردەوە، کە بەشێکیان لە لێواری ڕووخان و لەناوچوون نزیک بوونەتەوە.


لە میانی بەسەرکردنەوەی گەڕەک و کۆڵانە دێرینەکانی سلێمانیدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد غەمباری خۆی نیشاندا کە بە بەرچاوی ھەمووانەوە ئەم خانووە دێرین و مێژووییانەی شار کە کۆمەڵێک یادگاری باو و باپیرانمانی لەخۆگرتووە خەریکە لەناودەچن.


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بانگھێشتی ھەموو ئەو کەسانەشی کرد کە سودمەندبوون لە خێر و بێری ئەم شارە دەستپێشخەری بکەن بە ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستەیەک پێکبھێنن بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ئەم خانوو و گەڕەکە دێرینانەی شار، لەسەر شێوازە کۆنەکەی خۆی، وتیشی: ھەنگاو و پلانەکانمان بۆ پاراستنی مێژوو و گەڕەکە دێرینەکانی شار جددییە و بەرنامەمان ھەیە لە ڕێگەی دەستەیەکی تایبەتمەند و فراوانەوە کاری لەسەر بکەین.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمشەو وەفدی یەکێتی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و باسیان لە ڕەوشی سیاسیی و نەخشە ڕێگەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد.


وەفدەکە پێشتر لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاندووە، مۆڵەتەکە لە سەعات ١٠ی ئەمشەو دەستپێدەکات تا سەعات ھەشتی بەیانی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جوڵەی چەک و تەقەمەنی  لە دەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێزیش بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت، ھەروەھا ڕاکردووان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیردەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن.


ڕاشیگەیاند، بێجگە لە ئیجراتاتی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، ئیجرائاتی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جام ڕەش و پلیتگۆڕین جێبەجێدەکرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی ڕوونەدات کە ئۆقرەیی و ئارامی شار تێک بدات.


ھاوکات "بافڵ جەلال تاڵەبانی" پشتیوانی تەواوی کارەکانی لیژنەکە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. فەرھاد محەمەد" بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە چەمچەماڵ زۆر کەمە، تا ئێستا ڕێژەکە نەگەیشتووەتە ٧٪.


ڕاشیگەیاند، بە پێویستی دەزانن ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ خۆیان بە ڤاکسین بکوتن لە پێناو سەلامەتی خۆیان و کەسانی دەوروبەرییان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...665666667668669...814