تا دێت ڕەوشی قەزای شەنگال ئاڵۆزتر دەبێت، لە ئێستاشدا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەکنیەکانی بەرخوردانی شەنگال "یەبەشە" لە سنونێ و خانەسور لە بەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، سوپای عێراق ھەوڵدەدات ھێزەکانی "یەبەشە"لە ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکات و بچێتە ئەو ناوچانە.
بە پێی زانیارییەکانش بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە سەدان خێزانی ئێزدی ئاوارەبوون، میری ئێزدیانیش داوا دەکات ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاوارەکان دابین بکرێت.
ھاوکات نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕەوشی شەنگال ڕایگەیاندووە، نیگەرانن لە بەرامبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر ھاووڵاتیان، جەخت لەوەش دەکاتەوە، پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لە سەرووی ھەموو شتێک بێت، چونکە ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
کەسوکاری شەھیدانی گۆپتەپە و عەسکەر یادی ٣٤ ساڵەی کیمیاییبارانی ناوچەکەیان کردەوە و نوێنەری کەسوکاری شەھیدان لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بنکەی تەندروستی گۆپتەپە فراوان بکرێت بۆ مەڵبەندێکی تەندروستی و کادری تەندروستی بۆ دابین بکرێت.
ھەروەھا داوای کرد مۆنۆمێنتێکی شایستە بۆ ھەڵگرتنی کەلوپەلی شەھیدان بکرێتەوە و گۆپتەپەش بکرێت بە ناحیە و کار بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکەش بکرێت.
ھەر لەو ڕێژەیە ۱۳ حاڵەتی نەشتەرگەری گشتی لە نەخۆشخانەی شار ٣ نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ کراوە پێنج نەشتەرگەری منداڵبوون کراوە.
ھەر لە ئامارەکەدا ٢٢ حاڵەتی منداڵبوون و ٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان و ٢٩ حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چوار پێشمەرگەی سەر بە لیوای شەشی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی ڕەسمی لە گوندی (جولحان)ی سەر بە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ سنوری ڕانیە، لە بازگەی نێوان تەقتەق- شوان لە سەر کەلی سمایل بەگ لەلایەن پۆلیس و ھەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکراون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند، ئاسایش و مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ھەوڵدان بۆ ئازادکردنی پێشمەرگەکان.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی و نوێنەرانی حکومی و حیزبی لە قەزای سەیدسادق ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ یادی شەھیدانی ڕێکخستنە نھێنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، جارێکی تر پەیمانی ڕێز و وەفا بۆ خوێنی شەھیدان دووپاتکرایەوە.
ئەردۆغان لە پەیامێکیدا بڵاویکردەوە، نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە ناوچە ئارامەکانی وڵاتەکەیان کە لەلایەن تورکیاوە رێخۆشکەرییان بۆ کراوە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانیان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە سوریا.
وتیشی، تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ پڕۆژەیەکی نوێ، کە لەڕێیەوە یەک ملیۆن پەنابەری سوریا کە لە خاکی تورکیان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
"ئەردۆغان" رایگەیاند، ئەوان تەنھا دەرگایان نەکردۆتەوە بۆ رزگارکردنی ژیانی قوربانیان، بەڵکو ھەوڵی تەواویش دەدەن بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.
گروپە چەکداراەکانی سەر بە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە پاڵپشتی سوپای تورکیا دەستیان بەسەر عەفرین و دواتر سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان گرتووە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لەو ناوچانە پێشێلکاری گەورە بەرامبەر دانیشتوانی کورد دەکرێت.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٨ و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیا تا ئێستا ٧ ھەزار و ٥٠٠ کەس رفێندراون و ٦٣٩ کەسیش کوژراون، ھەروەھا ھەزار و ٣٠٠ ھاووڵاتیش زیندانیکراون.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند دوای وەرگرتنی زانیاری ھێزەکانی بنکەی ئاسایشی شوان و بە ھەماھەنگی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی و ئەفسەری پێشمەرگە لەژووری ئۆپراسیۆنەکانی عیراق لەکەرکوک ھاتنە سەر ھێڵ پێشمەرگەکانیان ڕزگارکردوە.
ئەو پێشمەرگانە سەر بە لیوای شەشی وەزارەتی پێشمەرگە بوون و لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی ڕەسمی لە گوندی (جولحان)ی سەر بە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆ سنوری ڕانیە، لە بازگەی نێوان تەقتەق- شوان لە سەر کەلی سمایل بەگ لەلایەن پۆلیس و ھەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکرابوون.
ئەو بازگەیەشی پێشمەرگەکانی ڕاگرتبوو ھاوبەشە لەنێوان پۆلیسی بازگەکانی کەرکوک و سوپا و ھەواڵگری عیراق و ھەواڵگری حەشدی شەعبی.
"رەحمان غەریب" رێکخەری سەنتەری میترۆ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بۆنەی رۆژی جیھانی ئازادی رۆژنامەگەری"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی سەنتەری میترۆی کرد و پێشنیازی دروستکردنی مۆنۆمێنتێک بۆ یادی رۆژنامەنووسانی شەھید و شوێنێک بۆ کاری ھاوبەشی رۆژنامەنوسان کردووە.
لەسەردانەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوە، پێشکەوتنی میدیا لە کاغەزەوە بۆ ئەلکترۆنی دەسکەوتێکی گرنگە، بەڵام ئەو پێشکەوتنە لە بواری دیجیتاڵی کێشەی خۆی ھەیە بە تایبەتیش کاتێک دەبێتە سەکۆیەک بۆ ئاشکراکردنی نھێنی کەسیی ھاووڵاتیان و ھەڕەشە لە ژنان و بڵاوکردنەوەی زانیاری فەیک.
جەختی لەوەشکردەوە، بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو ئاستەنگانە کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان دەبێت رۆڵی گرنگ ببینن.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، سەردانی جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و سەرۆک ئەرکانی سوپا بۆ شەنگال گرنگ بووە، جەختیانکردۆتەوە لە سەپاندنی ئاسایشی و ئارامی لە قەزای شەنگال.
جەختیشی کردەوە، رەوشی شەنگال ئارامە و ھیچ دیاردەیەکی چەکداری لە قەزاکەدا نییە و تەنیا پۆلیسی ناوخۆیی و سوپا لە ناوچەکە بوونیان ھەیە.
لە بەرامبەردا فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال"یەبەشە"رایگەیەند، خۆپاراستن دەکەنە بنەما بەرامبەر ھەموو جۆرە ھێرشێک، ھەرچییەک پێویست بێت دەیکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل، ھەروەھا گفتوگۆ و دیالۆگ دەکەنە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان، دژی سوپای عێراق نین، بەڵکو دژی سیاسەتی لەناوبردن و بەکارھێنانی سوپان بۆ بەرژەوەندیی ھەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکیی.
ھەروەھا ھێزەکانی"یەبەشە"لەبارەی زیانەکان رایگەیاندووە، لەشەڕ و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی رابردوودا شەڕڤانێکیان شەھیدبووە و سێ کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان ھاووڵاتی بووە.
لای خۆشییەوە حسێن کەلاری، بەرێوەبەری گشتی ناوەندی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخوی ھەرێم دەڵێت، بەھۆی ئاڵۆزییەکان لە قەزای شەنگال، ٧٠١ خێزان ئاوارەبوون و لە کامپەکانی سنوری پارێزگای دھۆک نیشتەجێکراون.
قەزای شێخان کە بەشێکە لە دەشتی نەینەوا، زیاتر لە ٢ ھەزار فەدان لە زەوی چێندراو بە گەنم و جۆ لەخۆدەگرێت. بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەمی باران بارینەوە، ھەڕەشە لەسەر ئەو بەرھەمانە دروست بووە، جووتیارانیش دەڵێن ٩٠%ی زەوییەکان وشک بوون و تەنھا ١٠%ی زەوییەکان دەتوانن بە ئاوی بیر ئاو بدەن و ھیچ مۆڵەتێکیشیان بۆ ھەڵکەندنی بیری تر پێنەدراوە.
تارق ماجد سەرۆکی نوسینگەی کشتوکاڵ لە شێخان دەڵێت، گوندەکانی سەر بە شێخان زۆرترین زیانیان بەر کەوتووە.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتە عەرەبییانەی زۆرترین مەترسی بەھۆی گۆڕانکاری کەشوھەواوە لەسەرە، وشکەساڵیش لە قەزای "شێخان" یەکێکە لە نوێترین ئاماژەکانی مەترسی گۆڕانکاری کەش و ھەوا و قەیرانی ئاو لەسەر عێراق.
سەبارەت بە پرۆسەی رزگارکردنی شەنگالیش دەڵێت، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھاوکاری و چەک و تەقەمەنی زۆری لە رێگەی سوریاوە رەوانەی شاخی شەنگال کردوو تا ئێستاش یەکێتی یەک چرکە شەنگالی جێنەھێشتوەو شانبەشانی خەڵکی شەنگال بەشداری پرۆسەی ئازادکردنی قەزاکەی کردووە لەو پێناوەشدا پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی لە لیوای ١١١ شەھیدبوون.
مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راشیگەیاندوە، لە ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو، بەدروستکردنی ترس و تۆقاندن خەڵکی شەنگال دەنگی داوە بە پارتی و ھەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە ھەر کەسێک دەنگ نەدات بە پارتی لە کەمپ دەریدەکەن، ھەربۆیە رێگەنادرێت خەڵکی شەنگال بگەڕێنەوەبۆ زێدی خۆیان بۆ ئەوەی سود لە دەنگەکانیان وەربگیرێت.
تا دێت ڕەوشی قەزای شەنگال ئاڵۆزتر دەبێت، لە ئێستاشدا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەکنیەکانی بەرخوردانی شەنگال "یەبەشە" لە سنونێ و خانەسور لە بەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، سوپای عێراق ھەوڵدەدات ھێزەکانی "یەبەشە"لە ناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکات و بچێتە ئەو ناوچانە.
بە پێی زانیارییەکانش بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە سەدان خێزانی ئێزدی ئاوارەبوون، میری ئێزدیانیش داوا دەکات ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئاوارەکان دابین بکرێت.
ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمرۆ کەشوھەوا ناجێگر دەبێت و بارانبارین لە سەنتەری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری بەردەوام دەبێت، کە ھەندێک جار نمە و ھەندێک جاریش تاوەبارانی بە خوڕ دەبێت تا دەگاتە لێزمە باران.
ئاسۆ کەمال وتیشی، سبەینێ کەشوھەوا تا رادەیەک جێگیر دەبێت، بەڵام خۆڵبارین دەبێت بەھۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلەی لە خۆرئاوای عێراق و سنورەکانی سوریاوە رووی لە ھەرێمی کوردستان کردوە و تا رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێـت.
بەپێی زانیارییەکانی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ئەمرۆ لە سەنتەری سلێمانی حەوت ملیم باران باریوە و لە ھەندێک ناوچەی دەوروبەریشی گەیشتوەتە ٣٠ ملیم، بەو پێیە تا ئێستا ٤٢٧.٤ملیم باران باریوە، ساڵی رابردووش تا ئەم وادەیە ٤٠٤ ملیم باری بوو.