حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندورستی دھۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، ١٣٦ منداڵ لەدایکبوون و ١٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندورستی دھۆک لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند، ھەرچەندە لە عێراق چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی ئەو پەتایە لە دھۆک تۆمارنەکراوە.
وتیشی، لەلایەن تەندورستی دھۆکەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراوی تای خوێنبەربوون.
ڕژێمی بەعس لەو ڕۆژەدا بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی کەرکوک بووەوە، لە یادەوەری ئەو خۆپیشاندانەشدا کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکان و کۆمەڵەی ڕووناکبیری کەرکوک مەراسیمێکیان ڕێکخست.
ئەو گفتوگۆیانەی کە ئەمڕۆ لە ھۆڵی خاک و بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) بەڕێوەچوون، سەرجەم لیژنەکانی دیدارەکەی گرتەوە کە تێیدا کادرانی ئەم حزبە تێکۆشەرە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە سەرنج و تێبینی و پێشنیازەکانیان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ژیان و گوزەران و کاروانی ئاوەدانی لە سلێمانی و ئاستەنگەکانی، پڕۆژەی خزمەتکردنیان لە شێوەی ڕەشنووسی ڕاپۆرتدا ئامادە دەکرد و ڕێگەچارەی پێویستیان بۆ یەکێتی خستەڕوو تا لەسەری کار بکات و سیاسەتی ئایندەی خۆی لەسەر بنیات بنێت و کار بۆ جێبەجێکردنیان بکات لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و فەراھەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان زیاترە لە نیوەی داھاتەکەی و نرخەکەشی کەمترە لە نرخی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، کە بەھۆی پابەندنەبوونی ھەرێمی کورستان بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، عێراقیش ناتوانێت پابەندی ڕێکارەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک ببێت.
دووپاتیشی کردەوە دۆسیەی وزە لە سەر ئاستی عێراق بە تەواوی دەبێت بەڕێوەببرێت نەک لەسەر بنەمای میزاجی سیاسی.
ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بە وەفدی ھەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە، کە دەسەڵاتی تەواویان لە دۆسیەی نەوتدا ھەیە، جگە لە بڕیاریدان لەسەر پلانی پەرەپێدان و دیارییکردنی نرخەکەی و خستنەڕووی کۆی چالاکییەکان بە شەفافانە.
"ڕەنج پشدەری" ڕۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، کۆچبەرەکان لە دوورگەی "کۆس" لە یۆنان کە ٣٠ خولەک لە تورکیا دوورە گیریان خواردووە و بەھۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیان توانیووە لە گەشتەکەیان بەردەوام بن. وتیشی، بە پێی زانیارییەکان ژمارەیان لە ٩٠ کەس زیاترە و ٣٠ ژن و مناڵی بچوکییان تێدایە.
"شاھێن حەمە رەزا" جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە ھیوای خواست لە ساڵی داھاتوودا پیشانگەکە فراوانتر بکرێت و زۆرترین پارێزگا و وڵاتی ناوچەکە بەشداری بکەن.
ھاوکات، نوێنەری پێنج پارێزگای ئێران دووپاتیانکردەوە بۆ ساڵی داھاتووش بەشدار دەبن و ھاوکار دەبن لە سەرکەوتنی پیشانگە نێودەوڵەتییەکەدا.
حەسەن بێگەڵاسی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو مزگەوتە دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای قەڵادزێ و ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ئەرکی سەرۆک مام جەلال دروستکراوە.
وتیشی، لەسەر ئەرکی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵێک پێداویستی بۆ مزگەوتەکەیان دابینکراوە و نۆژەن دەکرێتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تیرۆیستانی داعش لە نێوان ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە پلاماری سەنگەرەکانی سوپای عێراقیانداوە، بەو ھۆیەشەوە سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی تریش برینداربوون.
ھەروەھا لە سنوری قەزای شارەبانیش تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی زیا ٣ ھاووڵاتییان ڕفاندوە، لە سنوری گوندی ئیمام وەیسی سەربە قەزای خانەقین تیرۆریستان پەلاماری ھێزەکانی سوپای عێراقیاندوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو رێژەی گەشتیار لە سەیرانگاکانی دوکان زیاتر بووە، بەڕێوەبەری گەشتیاریش دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٢٥ ھەزار گەشتیار سەردانی ئەو سنورەیان کردوە.
"رێژین رەووف"بەڕێوەبەری گەشتیاری دوکان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە ١٢٥ ھەزار گەشتیار سەردانی سەیرانگاکانی سنوری دوکانیان کردووە، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەیەکی زۆر زیاترە.
وتیشی، ئەمڕۆش ھەینی چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی سەردانی گەشتیار بۆ سنوری دوکان زیاتربێت.
بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، ۱٤۷ ھەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و ھاوینە ھەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە، وە شایەنی باسە زیاتر لە ٨۰٪ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.
گەشتیاران ھەر لە سەرەتای گەیشتنیانەوە بە شێوەیەکی زۆر گونجاو پێشوازیان لێکراوە، ھەروەک توانراوە وەک پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنکە گەشتیاریەکانی کەرتی تایبەت دەستبکەوێت.
جێی وەبیرھێنانەوەیە لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا ھاوینە ھەواری دوکان قەرەبالغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە ۱۷۰ ھەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەو ھاوینە ھەوارە دڵڕفێنەکان بەسەربردوە .
سامان یابە لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دیوانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەکورسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شیفای ١٤ لە کەرکوک یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن٤٧ ساڵانە.
وتیشی پیشەی پیاوەکە قەسابە و لەھەفتەی ڕابردووەوە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە داخڵ بەو نەخۆشخانەیە کراوە، پاش وەرگرتنی چارەسەریش گیانی لەدەستدا.
لەبارەی سەردانەکەی کونسوڵی چیک بۆ ھاوینەھەواری دوکان سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی کونسوڵی چیک بینینی شوێنە گەشتیارییەکانی دوکان و ھەماھەنگی زیاترە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە دوکان و ھەرێمی کوردستان.
ھەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چالاکییەکانی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە و گورزی قورسیان لێ دەدەن.
ماوەی ٢٠ رۆژە شەڕ و پێکدادانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە و بەھۆیەوە گوندنشینانی ناوچەکە رەز و باخ و گوندەکانیان چۆڵکردووە، لە چەند رۆژی سەرەتای شەڕەکە بە چڕی پێکدادان روویدەدا، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە پێکدادان و ھێرشەکان کەمبوونەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چەکدارانی داعش چەند گولـلە ھاوەنێکیان ئاڕاستەی سرییەیەکی سوپای عێراق کرد، بەپێی زانیارییەکان ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاشکراشیکرد، داعش خۆڵبارینی قۆستووەتەوە و بەھۆی کەمی مەودای بینین جموجوڵەکانیان لە دەوروبەری قەزای خورماتوو زیاد کردووە و چەندین کەسیش بەھۆی پەلامارەکانیان بوون بە قوربانی.
رائید راز فریا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی زەرگەتەی کۆن ژنێک لە ماڵی باوکی بووە لە کاتی چوونی بۆ پێدانی کرێی خانوو لەو کاتەدا ھاوسەرەکەی و برای ھاوسەرەکەی لەو کۆڵانەوە رۆشتوون و ١٥ چەقۆیان لە ژنەکە داوە.
خوشکی ژنەکەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مێردی خوشکەکەی لە دەرەوەی وڵات بووە و ماوەی ساڵێک دەستگیراندار بوون و بەردەوام کێشەیان ھەبووە، بەڵام کە گەڕایەوە ٤٠ رۆژ ژن و مێرد بوون، لەو ماوەیەدا مێردەکەی بە توندی داوای لە ژنەکە کرد بچێت کار بدۆزێتەوە و پارە پەیدا بکات، ژنەکەش لە توانایدا نەبوو بیکات و داوای جیابوونەوەی کرد، ئەوەش ھۆکاری سەرەکی پەلاماردانی ژنەکە بووە.
وتیشی، سکاڵایان لەسەر مێردی خوشکەکەی تۆمار کردووە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێت.