ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کۆتاییھێنانیان بە خۆپیشاندان دیاریکرد، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت و چارەنوسی مووچە فەوتاوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریبکرێت و ھەژمارێکی بانکی بۆ ھەموو مووچە پاشەکەوتکراوەکان بکرێتەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ٣ لە نزیکترین کاتدا و پێدانی مووچەی مانگی ٢ بەوانەی وەریان نەگرتووە، ھەروەھا دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ پێدانی مووچەی ھەر وەزارەتێک بێ دواکەوتن.
ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان داواش دەکات، دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە و مووچە و قووتی چینی مووچەخۆران بخرێتە دەرەوەی گەمەی سیاسی حیزبەکان.
بە وتەی كەسوكاری ئەو گەنجانە رۆژانە لە سەعات 12 ەوە تیمەكان دەست دەكەن بە گەڕان ، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێكیان دەست نەكەوتووە ، داواش دەكەن لە رێی سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاونەكرێتەوە .
"شنۆ ئەشقی سورچی"ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ماوەی پێنج مانگە بەبەڵگە حکومەت و دەستەی دەستپاکییان ئاگادار کردووەتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەڵام لێی بێدەنگن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەبەھای دەیان ملیۆن دۆلار بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت، پێنج بەرھەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دھۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل.
شنۆ ئەشقی سورچی راشیگەیاندوە، وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنیا نوسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەراسەتی گشتی تەندروستی دھۆک کردووە، دەستەی دەستپاکیش وەک ھەمیشە ھیچ ھەڵوێستێکیان نییە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان لە شارۆچکەی ئەحداسی سەر بە ناوچەی شەھبا لە باکوری حەلەب کە زۆربەیان ئاوارەی شاری عەفرینن لێ نیشتەجێن تەقینەوەیەک رویداوە و تا ئێستا کەسێک گیانی لە دەستداوە ١٠ کەسیش برینداربوونەتەوە و گواسترانەتەوە نەخۆشخانەی ئاڤرین.
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" سەرباری دەربڕینی نیگەرانی و ھاوخەمی بۆ ئەو رووداوە، لەنزیکەوە لەڕێوشوێنەکانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی پرسییەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە کاری جددی بکەن و بەردەوام بن لەھەوڵەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکاری ماددی بەخشییە خانەوادەکانیان بۆ دەستگیرۆیی ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەنووسیان.
خانەوادە و کەسوکاری گەنجە بێسەروشوێنبووەکانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوە و سەردانەکەی.
ھۆکاری گردبوونەوەکە بۆ ئەوەیە چەند مانگێکە دەرمان و پێداویستی نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەکە نەماوە و بە پارەیەکی زۆر ھاووڵاتیان لە دەرمانخانەکاندا دەیکڕن.
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند رۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار دێتە بانکی ھەڵەبجە کە بەشی موچەی فەرمانگەکانی ھەڵەبجە ناکات ، ھەربۆیە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد چاو بەناردنی بڕی پێوستی سویلەی بانک بۆ ھەڵەبجە بخشێنیتەوە چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیان کردوە و بەمەش گرفت بۆ راییکردنی کاروباری ھاووڵاتیان دروست بووە .
سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ڕۆژانە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشین تیمەکانی تەندروستی بەشی فریاکەوتنی خێرا، لە بەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت تا ئەو کاتەی سەرجەم خانەنشین مووچەکانیان وەردەگرن.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ھاتووە کە دەبێت ھەرێم لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا سەرجەم گرێبەستەکانی نەوت و غاز، بە گرێبەستە ٥٠ ساڵییەکەی تورکیاشەوە، ڕادەست بکات و ئەوانیش بەپێی یاساکانی عێراق ھەڵسەنگاندی بۆ دەکەن و دووبارە ڕێکی دەخەنەوە.
بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ھەرێم پابەند دەکات بە دامەزراندنی "کۆمپانیای سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستان" و ئەم کۆمپانیایە بارەگاکەی لە ھەولێر دەبێت و ڕاستەوخۆ دەبەسترێت بە وەزارەتی نەوت و سەرپەرشتی سەرجەم پرۆسە نەوتییەکانی ھەرێم دەکات.
ئەگەر نوسراوەکە جێبەجێبکرێت، دەبێت ھەژماری بانکی بکرێتەوە لە بانکە نێودەوڵەتییە متمانەپێکراوەکان بۆ داھاتی نەوت و غازی ھەرێم و ھالک بانکی تورکی و ھەندێک لەو بانکانەی متمانەیان نیە دوور دەخرێنەوە.
لە نوسراوەکەدا ھۆشداری دراوەتە سەرجەم لایەنەکان بە حکومەتی ھەرێمەوە کە پابەندییەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن.


دکتۆر "مەجید حەمەد ئەمین" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو دیدارەدا ڕوئیا و تێڕوانینی یەکێتی دەخرێتەڕوو، ھەروەھا بۆچوونی ئامادەبووان و مامۆستایانی زانکۆ و ھونەرمەندان و چین و توێژەکانی بەشدار لە دیدارەکە بە گرنگ وەردەگرن و کاری جدی لەسەر دەکەن.
(ئازاد محمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی و بانکی ھەرێم کردووە، کە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە. وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داھاتی ناوخۆ دەدرێت نەک داھاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستکردووە.
(ئازاد محمەد ئەمین) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت لە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی کەمتەرخەم بووە بە تایبەت کە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی ھیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.
لەبارەی بڕیارەکەوە تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە یەکی نیسانەوە، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن، ئەگەر ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت یان یەک ژەمە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"ی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نابێت، بەڵام ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە دیکۆمێنتێکی باوەڕپێکراویان پێبێت، کە لە لایەنێکی تەندروستییەوە وەریگرتبێت و ئاماژەی بەوە کردبێت، ئەو کەسە ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت، کە لەو کاتەدا کەسەکە لە کاتی ھاتن یان ڕۆشتن، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا دەبێت.