قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری شانۆگەرییەکی کرد لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆلێرا رێگەچارەی کورتخایەن و درێژخایەن ھەیە کە خۆی لە بڵاوکردنەوەی رێنمایی بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک و ھاندانی وەبەرھێنەران دەبێنێتەوە بۆ وەبەرھێنان لە پاککردنەوەی سەرچاوەکانی ئاو.