لەبارەی پەلامارەکەوە سدیق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆ جاری دووەمە لەم ھەفتەیەدا بەکاتیۆشا ھێرش دەکرێتە سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەکەیان.

وتیشی، کاتیۆشاکە دوور لەکێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە و زیانی گیانی نەبووە و تەنھا بووەتە ھۆی سوتانی پوش و پەڵاش لەسنورەکە.

راشیگەیاند، بەدووری نازانین کاتۆشاکەی ئەمڕۆش ھاوشێوەی ئەوەی پێشوو لەناوچەیەکی سنوری دەسەڵاتی ھێزە عیراقییەکانەوە ئاڕستەکرا بێت. 

ئاشکرشیکرد، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەرچاوەی ئەو شوێنانەی کاتیۆشاکانی لێوە ئاڕاستەدەکرێت.