لێخۆشبوونی ڕێژەی لە ١٥٪ی کرێی کارەبا کۆتایی ھات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی ڕێژەی لە ١٥٪ی کرێی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا کۆتایی ھاتووە و جارێکی دیکەش درێژ ناکرێتەوە و ئەم ھەلە دوبارە نابێتەوە.
وەزارەتی کارەبا داوا لەو ھاوبەشانەی کارەبا دەکات کە قەرزاری کرێی کارەبان، کرێکەیان بدەنەوە.
بە درێژایی ٦ مانگی ڕابردوو، ئەو ھاوبەشانەی قەرزاری کرێی کارەبا بوون چەند جارێک ماوەی لێخۆشبوونی ١٥٪یان پێدرا تا کرێکانیان بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا.



