زانکۆی پزیشکی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چوار نەخۆشی تووشبووی کۆلێرا لە ژێر چاودێریدان و تا ئێستا ١٣ کەس گومانی توشبوونیان بە درمی کۆلێرا لێ دەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کۆی گشتیی تووشبووانیش لە پارێزگای سنە گەیشتوەتە دە کەس و لە شارەکانی مەریوان، سنە، سەقز، بانە و کامیارانی پارێزگای سنەدان.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند، تا ئێستا تەنھا پارێزگای سنە توشبووانی ڕاگەیاندوە و پارێزگاکانی دیکە ئاماژەیان بەوەداوە تا ئەم ساتە ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم و لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پەرلەمان، لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە و دوای کۆبونەوەکە، ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە سندوقی نیشتەجێبون بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونی دیکە بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت کارا بکرێتەوە، ئاشکراشیکرد، بڕیاردراوە لەبری تونێلە کۆنەکەی دەربەندیخان دوو تونێلی دیکە دروست بکرێت کە بە تەواوبونی، سلێمانی و گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.
حسێن موئنس، سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق رایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی لە دوای ھەڵبژاردنەوە، بەھۆی دژبەیەیەکی لە تێڕوانینی لایەنەکان بۆ بەڕێوەبەردنی وڵات، بە قەیرانێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت.
وتیشی، دوای کشانەوەی رەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی و دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی، پڕۆسەی سیاسی چووەتە قۆناغێکی نوێوە، ھەربۆیە بزووتنەوەی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکشێتەوە و کورسییەکانی رەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران پڕناکەنەوە.
ئەو کشانەوەیە لە کاتێکدایە، بزوتنەوەی حقوق پێنج پەرلەمانتاری لەبری پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی رەوتی سەدر دەستبەکاربوون و بەوەش ژمارەی کورسییەکانی لە یەک کورسیەوە بۆ شەش کورسی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا داوا لە قوباد تاڵەبانی کرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان زەوی بەسەریاندا دابەش بکرێت، لە ئێستادا شارەوانی دەربەندیخان زەوییەکانی دابینکردووە و ئەمرۆ تیروپشکی دابەشکردنی زەوییەکان بەرێوەدەچێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، پوختەی رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو.
ھەروەھا پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین و گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجام دراون دەخرێنەڕوو.
بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکەش پێکھاتووە لە خستنەڕووی رەشنوسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکھاتە جیاکانی ھەرێمی کوردستانی تێدا جێگیر بوون.
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند ، لەمرۆوە لە سلێمانی بەنزینی ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت ، بەڵام ئەو بەنزینە تەنھا بۆ ھێڵەکانی گشتیی گواستنەوەیە .
پێشتریش بریکاری وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەرێم دڵنیایی دا لە چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی بەنزین لە ھەرێم و رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا گرفتی خراپی کوالێتی بەنزین نامێنێت ، وتیشی بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بکرێت بە ھۆکانی گواستنەوەی وەک پاس و تەکسی تاوەکو رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، رۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی دەکرێت .
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکەی گرتۆتەوە و ئاستی بینین لە ھەندێک شوێن بۆ یەک کیلۆمەتر کەمبۆتەوە.
وتیشی لە سبەینێوە کاریگەرییەکانی ئەو خۆڵبارینە تاڕادەیەک لاواز دەبێت، ھەڵکەوتەی جوگرافی و کەمی باران بارینیش ھۆکارن بۆ زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی وتیشی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٠ بۆ ٣٥ حاڵەتی جیاوازی خۆڵبارین تۆمارکراوە.
دەستەی کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، خۆڵبارینەکە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە و لە بەیانی پێنج شەممەوە بەرەو لاواز بوون دەچێت.
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیدا پێشنیازە یاساکانی ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان و بەرکارکردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و پرۆژە یاساکانی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکانی پەسەندکرد و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای نەوت و غاز کرد.
لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازە یاسای گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، "قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لەکاتی ھەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە."
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکە..
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دیدارەکەی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان دا و لەمبارەیەوە وەزارەت و بەرپرسانی حکومەتی ڕاسپارد، ھاوکاری زیاتری دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان داواشی کرد ئاسانکاری پێویست پێشکەش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکرێت و زیاتر زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی کار وچالاکییەکانی حکومەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی کوردستان بگەیەنن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی حکومەت لە ڕووی شەفافیەت و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە رێکارەکانی روبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و پەتای کۆلێرا کرا و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی دەربارەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی خستەڕوو
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ، دەرەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین خرایەڕوو. سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ کارکردنیان بۆ دابەزاندن و کۆنترۆڵکردنی نرخی سووتەمەنی و پاراستنی کوالێتییەکەی و ڕاشیسپاردن کە بەردەوامبن لە سەر ئەو ڕێکارانە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی ناوخۆ و کۆنترۆلکردنی نرخی سووتەمەنی.
خاوەن ماڵەکە فەرمانبەری حکومەتە و دوو ساڵ زیاترە زەویەکەی کڕیوە و خانوویەی لەسەر دروستکردووە و تیا نیشتەجێییە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان و شارەوانییەوە، بەشێک لە خانووەکە دەڕوخێندرێت، لە کاتێکدا لە دەروبەری خانووی ئەو ھاوڵاتییە خانووی دیکەش ھەیە، بەڵام تەنھا خانووەکەی ئەویان ڕووخاندووە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێکدا بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت رایگەیاندووە، بەبۆنەی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی ئامادەیی بەپێی خشتەی دیاریکراو، بڕینی کاتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت جێبەجێ دەکرێت لە سەعات ٦.٣٠ خولەک تاوەکو١٠.٣٠ خولەکی بەیانی.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم بڕیارە لە پێناو نەھێشتنی دیاردەی گزی (غش)ی خوێندکارانە کە پاڵپشتی سەرەکیان بەکارھێنانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە.
دەشڵێت، راگرتنی کاتی ھێڵەکانی ئینتەرنێت خزمەتێکی گەورەی کۆمەڵگە و پاراستنی مافی گشتی خوێندکاران و ھەستکردنێکی گەورەی بەرپرسیارێتیە بەرامبەر بە حکومەتی ھەرێم.
لەو بارەیەوە د.سەباح نامیق بەڕێوەبەری ھۆبەی تەندروستی گشتی لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ژنەکە پێش سێ ڕۆژ داخڵی نەخۆشخانە کراوە.وتیشی داخڵکردنی دوای ئەوە ھاتوە کەتوشی سکچوون بووە.وتیشی لەو سێ ڕۆژەدا چارەسەری بۆ کراوە بەڵام گیانی لەدەستداوە.ڕاشیگەیاند نەخۆشەکە نیشانەکانی کۆلێرای تێدابوەو مەزەندە دەکەین ھەر بەھۆی کۆلێراشەوە گیانی لەدەستدابێت.ڕاشیگەیاند پشکنینیان بۆحاڵەتەکەی کردوەو ھێشتا ئەنجامەکەی لەکەرکوک و بەغداش نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین کەبەھۆی کۆلێراوە گیانی لەدەستداوە.