وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوابەدوای سەردانی وەفدی ئەمنی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەنجام دانی دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگھێشتی رەسمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیرانی وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە ٢٠٢٢، گەیشتە بەغداد. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامێتی ھەر دوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی گشتییە.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، بڕیارە لە چەند سەعاتی داھاتوودا، وەفدەکە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.