خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیاوازتر لە خەڵاتەکانی تری نۆبڵ، لە لایەن ئەکادیمیای سویدەوە نادرێت، بەڵکو لە لایەن کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجەوە لە ئۆسلۆ/دابەشدەکرێت.
پێوەرە سەرەکیەکان بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە پێی ویستی ئالفرێد نۆبڵ بریتین لە:
- کار بۆ پێکهێنانی برایەتی لە نێوان نەتەوەکاندا
- هەوڵدان بۆ لەناوبردن یان کەمکردنەوەی سوپاکان
- پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆنفرانسەکانی ئاشتی
پێوەرە سەردەمیەکان:
- کار بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان بە ئاشتی
- پشتگیری مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی
- کار بۆ چارەسەری کێشە جیهانیەکان وەک گۆڕانی کەشوهەوا
- پشتگیری لە دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان
- هەوڵی ئاشتیخوازی لە ناوچە ناکۆک و شەڕاویەکاندا
کۆمیتەکە پێکهاتووە لە پـێـنـج ئەندام کە لە لایەن پەرلەمانی نەرویجەوە هەڵدەبژێردرێن. ئەوان ساڵانە نزیکەی 200-300 پێشنیازیان پێدەگات لە کەسایەتی و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانەوە.
بۆ ئەمساڵ، 2025، هاوشانی زۆر کەسایەتی جیهانی، دوو کورد کاندیدی نۆبڵن، ئەوانیش ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی.
ترەمپ، چەندین جارە بانگەشەی ئەوە دەکات کە خۆی بە شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەزانێت.
بۆ زیاتر رەوایەتیدان بە قسەکانی ترەمپ بەردەوام هەوڵدەدات جەنگەکان بووەستێنێت و کاردەکات بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانە جیهانییەکان، دواهەمینیان وەستاندنی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کۆتایی هێنان بوو بە شەڕی روەندا و ئۆگەندا.
ئایا پێشتر هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە؟
تا ئێستا چوار سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان وەرگرتووە: تیۆدۆر رۆزڤێلت، وودرۆ ویلسۆن، جیمی کارتەر، و باراک ئۆباما
سەرۆکانەی کە خەڵاتیان وەرگرتووە:
تیۆدۆر ڕۆزڤێلت (1906): بۆ ڕۆڵی لە کۆتایی هێنان بە شەڕی خوێناوی نێوان روسیا و ژاپۆن یەکەم سەرۆک بوو کە ئەم خەڵاتەی وەرگرت.
وودرۆ ویلسۆن (1919): بۆ کاری لە دامەزراندنی یەکیەتی نەتەوەکان
جیمی کارتەر (2002): بۆ کاری بەردەوامی بۆ ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ دوای سەرۆکایەتییەکەی
باراک ئۆباما (2009): بۆ هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی دیپلۆماتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە ترەمپ: ترەمپ پێشنیاری کرا بۆ خەڵاتی 2021 لە لایەن یاساسازێکی نەڕوێژی بۆ هەوڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەو خەڵاتەی نەبردەوە.
هاوکات بە تەنیشت راگرتنی جەنگەکان و هەوڵە دبلۆماسیەکانی ترەمپەوە زۆرێک لە چاودێران و رەخنەگران پێیان وایە، ترەمپ سیاسەتی رەگەزپەرستانە بەرانبەر کۆچبەران جێبەجێ دەکات و کەسێکی رەگەز پەرستە.