بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم سەردانی شوێنی ھێرشە موشەکییەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و رایگەیاند، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە و ھیچ ئەگەرێکیش بۆ کشانەوەی کۆمپانیای دانەغاز لە ئارادا نییە.
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا بەردەوامە و لەگەڵ ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش ژوورێکی ئۆپەراسیۆنیان پێکھێناوە بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە چۆنێتی رووداوەکە و ئامانجەکانی پشتەوەی.



