ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لەبارەی شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن و چارەنوسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنو راپرسی ھەرێمو کورسی "کۆتا"ی پێکھاتەکانە، لەسەر ئەم باسانەش تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە رێکەوتن بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن، لە ماوەی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان چەندجارێک لەگەڵ سەرۆکی فرۆکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ ھەمان پرس کۆبوونەتەوە،
لە کۆبوونەوەیەکی فراوانیشدا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبەشداری سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە لەسەر پرسی ھەڵبژاردن، بۆ ھەمان مەبەست لەم کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەک درا بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادرجێگری سەرۆکی ھەرێم، لە دوای پێکھێنانی ئەم لیژنەیەش یەکەم کۆبوونەوە بە بەشداری دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕە بەنزینێکی زۆریان ڕەوانەی بازاڕەکان کرد ئەوەش وایکرد نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٠٠ دیناردا جێگیر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاریانداوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری تایبەت بکرێت بە ھۆکانی گواستنەوەی گشتی وەک پاس و تەکسی تاوەکو ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کرێی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بگرن، ڕۆژانەش ٤٠٠ ھەزار لیتر لەو بەنزینە ڕەوانەی سلێمانی دەکەن.
لە بارەی ناڕەزایی شۆفێران لەسەر خراپی کوالیەتی بەنزینی ٨٠٠ دیناری، ئەحمەد موفتی ڕایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکھێناوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو گرفتە بە یەکجاری چارەسەر دەکەن.
لە دیدارێکدا ئەندامانی دەستەکە بە وردی کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەی (ھیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە)یان بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردەوە.
لە بارەی کەمی دەرمان، کۆنبوون و لە کارکەوتنی بەشێک لە ئامێرەکانی پشکنینی سەنتەری ژیانەوە، ھاوکات یاداشتێکیان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کرد کە تێیدا وردەکاری سەرجەم کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکەیان خستبووەڕوو.
پاشان، ئەندامانی دەستەکە داوایانکرد یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان، ھەموار بکرێتەوە، لە پێناو گرنگیدان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
د. ڕێواز فایەق ڕایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای پشتیوانیکردنی لە تێکڕای داوا ڕەواکانیان، بەڵێنی پێدان کە درێغی ناکات و ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ کۆمەککردن و بەھاناوەچوونی نەخۆشخانەکە، جەختیشی کردەوە کە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەموکوڕییەکانی نەخۆشخانەکە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی عێراق و بەشداری کورد لەو پرۆسەیەدا کرا.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول دیدگای یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر بکرێن و گفتوگۆکان بچنە قۆناغێکی نوێترەوە.
پاشان باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەت و گەلی ئەڵمانیا کرد، ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و دەرباز کۆسرەت ڕەسول سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بەردەوام ھاوکاری گەلی کوردستان بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل – ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ھێرشەکانیاندا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، ٣٦ سەربازی تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە ھێرشێکیاندا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
تورکیا لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنی "چڕنووک-قوفڵ" کردووە و بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیاش ئامانجیان لەم ئۆپراسیۆنە دروستکردنی بنکەی سەربازیی و سنوردارکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەیە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری کە رۆژی سێ شەمە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە یەک دەنگی و بە پڕۆژەی ھاوبەش بچنە دانووستانەکانی پێکھێنانی حکومەتەوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، بە داخەوە لە ڕابردوودا دانووستانەکان زیاتر لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات چڕکرابووەوە، بەڵام ئەمجارەیان پرسە سیاسی و ئابوری و ژینگەییەکان ئەولەوییەتی دانووستانەکانیانە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی حکومڕانی و پرۆسەی ڕیفۆرم لە ھەرێمی کوردستان کرا و جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بێت بە تایبەت لەڕووی ڕاوێژکارییەوە و لە بوارە جیاوازەکاندا کەسانی پسپۆڕ بنێرێتە کوردستان.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە بەرھەمھێنانی وزەی پاک کرا لە کوردستان و قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا لەم بارەیەوە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات. لە لایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پرسی ژینگە و سۆلارسیستم لەم دوایانەدا لە کوردستان گرنگی پێ دەدرێت و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی لەم بارەیەوە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکات.
لە مەراسیمەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای پێشکەشکرد بە تیپی مۆسیقای سلێمانی لە بەرامبەر خزمەتی تیپی مۆسیقای سلێمانی و خزمەتی عوسمان عەلی بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی کوردی و دواتریش وێنەیەک لە کتێبی(ڕەھەندەکانی عوسمان عەلی) پێشکەشی ژمارەیەک ھونەرمەند و کەسایەتی کرد.
کتێبی توێژینەوەی زانستیی (ڕەھەندەکانی عوسمان عەلی) لەلایەن ئەکادیمیی و مامۆستا وھونەرمەند (عادل محەمەد کەریم)ەوە نوسراوە و ئامادەکراوە، لەو ڕێوەڕەسمەدا عادل محەمەد لە وتەیەکیدا پوختەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و ھونەرمەندان.
عوسمان عەلی ھونەرمەندێکی دیاری ڕەوتی گۆرانی و مۆسیقایە لە تەواوی کوردستان، ئەم ھونەرمەندە لەماوەی (٤٠) ساڵ تەمەنی ھونەریدا، خزمەتێکی زۆر بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی کوردی کردووە.
لە ناوەندی جەلەولاشەوە سوپای عێراق بە ھاوەن بۆردوومانی چەند چەکدارێکی داعشی کردووە و لە کامێرای چاودێری دەرکەوتوون لەسەر ڕووباری سیروان لە نزیک دەشتی تبج بوون.
کۆمەڵەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی رایانگەیاند، بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستیان کەوتووە، بڕیارە دەرماڵەی ئەو بەرکەوتووانەی خاوەنی مووچەی ترن ببڕدرێت.
ئەو بڕیارەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی گردبوونەوەیەک لە بەردەم نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووان ئەنجام دەدەن.
بەپێی راگەیەنراوێک، رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ و پۆلیسی شارەوانی کۆبوەتەوەو بڕیاریداوە بەخێرایی کار لەسەر بڕینی زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئاو بکرێت.
باس لەوەشکراوە، لەو ھەڵمەتەدا چاوپۆشی لەھیچ کەسێک ناکرێت جا لەھەر پلەو پۆستێکی حکومی و حزبی و سەربازیدا بێت و سەرجەم ئەو زیادەڕۆییانەی لەلایەن فەرمانگەی ئاوەوە دیاریکراون دەبڕدرێن.
رۆژی ١ شەممە، قائیمقامی چەمچەماڵ بەمەبستی گفتوگۆکردن لەسەر گرفت و ھۆکارەکانی کەم ئاوی چەمچەماڵ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بودجەی پێویست تەرخان بکرێت بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی زیاتر بۆ سنوری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە و ناوچەکانی تریش.
وەزارەتی شارەوانی ھەرێم رایگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.
ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزەکانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی ٣ مانگ کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکوو ٢٠/٩/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت، درێژ کرایەوە و ھاووڵاتییانیش دەتوانن ھەر ئێستا مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بکەن .
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ١٥ی حوەزیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییان بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی بڕیاری لێخشبوونی قەرزەکانی حکوومەت، بە مەرجێک ھاووڵاتییان لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەکان بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە.
بەگوێرەی فەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیارەکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی قەرزەکانی حکوومەت، بەشێکی ئەو بڕیارە پەیوەندی بە قەرزەکانی گەشتوگوزار، شارەوانی، ئاو و شوێنەوار ھەیە و لە ڕێککەوتی ٢٠/٦/٢٠٢٢ دەستپێدەکات و تاوەکوو ٢٠/٩/٢٠٢٢ کاری پێدەکرێت، ئەم وادەیەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەم ئاسانکارییەی حکوومەت و جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.
پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاژانسی ھاوار نیوز، لە ھەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پەیەدە رۆژانی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە نۆھەمین کۆنگرەی خۆی بەست و لە کۆنگرەکەدا بە زۆرینەی دەنگ ھەریەکە لە ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بە ھاوسەرۆکانی نوێی حزبەکە ھەڵبژێردران.
کۆنگرەکە لە حەسەکە بە بەشداری ٧٠٠ نوێنەر و ئەندامی ئەو حزبە بەسترا و ھەر لە کۆنگرەکەدا ھاوسەرۆکان ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی حزبەکەش ھەڵبژێردران.
پرۆفایلی ساڵح موسلیم:
لەزانکۆی تەکنیکی لە ئیستەنبوڵ ئەندازیاری کیمیای خوێندووە
لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە
خاوەنی پێنج منداڵە
لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی ئەندام بووە
لەنێو پەیەدە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن بووە
ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حزب
ساڵی ٢٠١٣ لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژئاڤادا، شەرڤانی کوری ساڵح موسلیم گیانی لەدەستداوە
"قوباد تاڵەبانی" رایگەیاند، ھەواڵی کۆچی دوایی "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی" نیگەران و دڵگرانی کردووم، چونکە ھونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی ھەولێر و کوردستان بووە و خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لە گۆرانی.
وتیشی، کوردستان بە کۆچی دوایی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری ھونەری لە دەستدا.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان ھونەرمەند و ھەوادارانی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو ئەربیلی ھونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی ھەولێرو کوردستان بوو خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی. بەکۆچکردنی ئەربیلی کوردستان ئەستێرەیەکی تری درەوشاوەی بواری ھونەری لەدەست دا، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم ھونەرمەندان و شاعیران و ھەوادارانی دەکەم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەمولایەک ببەخشێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایسپاردوون، بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە، ھەروەھا پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری نەخۆشان دەربڕی.
ئەمڕۆ د. سەباح ھەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا لەسەنتەری شاری سلێمانی ٦٣٥ حاڵەتی توشبوون بەنەخۆشی سکچون و رشانەوە لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی داخڵ کراون، خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێ ھێشتووە.
رۆژی ١ شەممەش وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان چەند رێکارێکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای سکچون و رشانەوە و کۆلێرا راگەیاند و داوای پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای کرد لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکە و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەڕێزان ھونەرمەندان و ھونەردۆستان و ھەوادارانی دەنگی ئەربیلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) ھونەرمەندی دیاری شاری ھەولێر و کوردمان-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان لەدڵەوە پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
لەگەڵ ئەوەی لەدەستدانی ئەم سیمبولە جوانەی بواری ھونەری کوردی جێگەی داخە، بەڵام بەرھەم و خزمەت و کارە ھونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین و بۆ ھەمیشە ناوی بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
یەزدانی مەزن ئارامیی و دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت، ئەوە دوایین کۆست و دڵتەنگیتان بێت، ھونەرمەندی کۆچکردووش بخاتەبەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەھەشتی بەرین شادی بکات.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک)
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە نامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆچی دوایی مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، ھونەرمەندی گەورە و ناسراوی گەلەکەمان لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، محەمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە بەسۆزەکانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی، ھەوڵ و خزمەتەکانی ئەو مامۆستا گەورەیە بۆ بەرەوپێشچوونی ھونەری کوردی لەیادناکەین و بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.