ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بە پێی بەرنامەی کاریش تەوەری یەکەم تایبەتە بە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی "ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان"‌ سەبارەت بە "ھۆکاری وەستاندنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و تەواونەکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا" بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

ھەروەھا تەوەری دووەمیش تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای "بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی ئیمزای ئەلکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنیەکان، لە ھەرێمی کوردستان.