وەزارەتی ناوخۆ ئاماری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی تابلۆی نوێ ئاشکرادەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ھەر لەماوەی ئەو ھەفتەیەشدا لە دوای یەکخستنی تابلۆکان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ھەزار و ٣٩٣ تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، کە ٨٢٥ لە پارێزگای ھەولێر ٦٨ لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٢ لە پارێزگای دھۆک و ١٢٩ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٢ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، رۆژانە بە دەستھێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن ھاووڵاتیانی ھەرێمەوە زیاتر دەبێت و لە ھەفتەیەکدا ھەزار ٥٢٢ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە ھاووڵاتیان.
لە بەرامبەریشدا لەماوەی ئەو ھەفتەیەدا ٥٣ رووداوی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان ڕویانداوە، ٣٤ ھەزار و ٣٠١ سەرپێچی ھاتووچۆش تۆمارکراوە کە ٤ ھەزار و ٦٧١ سەرپێچی لە پارێزگای ھەولێر و ١١ ھەزار و ٣٢ لە سلێمانی و ١٢ ھەزار و ٨٨٠ لە دھۆک و ١٢ لە ھەڵەبجە و ٨٣ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٨٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٨یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٤ ھەزار و ٨٧٦یشیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.
بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم زۆربوونی سەرپێچییەکان بەھۆی پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە یاساکانی ھاتووچۆ.