ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەشەڕێکدا لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان ئەفسەرێکی پلەباڵا و ١٠ سەربازیی تورکیا کوژراون و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە و ٢ سەنگەر و کامێرایەکی حەراریش لەناوبران. ڕاشیگەیاند، لە شاری ئامەدیش لە روبەڕوبونەوەیەکدا دوو گەریلای پەکەکە کوژران.

ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا بنکەی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان جێگیرکردووە و ماوە ماوە ئۆپەراسیۆن لەناو خاکی ھەرێم رادەگەیەنێت. بەھۆی بۆردوومان و شەڕی چەند ساڵەی تورکیا و پەکەکەش لەناو خاکی ھەرێم، تا ئێستا چەندین ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە ٣٥٠ گوند لە پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێر چۆڵکراون و سەدان بەروبوم و زەوی کشتوکاڵی جوتیاران لەناو براون.