لە پارێزگای ھەولێر ١٣ حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆماردەکرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
د. دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا نۆ حاڵەتی گوماناوی ھەبوو دوای پشکنین دەرکەوت سەرجەمیان تووشی پەتای کۆلێرا بوون و بەمەش کۆی توشبوون بە پەتای کۆلێرا گەیشتنە ١٣ حالەت و سەرجەم ئەو نەخۆشانەش ھاوڵاتی سنوری پارێزگای ھەولێر بوونە.
وتیشی، چەندین رێکاری تایبەت گیراونەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا.
بەرێوەبەری تەندروستیی ھەولێر داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن تا دوو بن لە توشبوون بە پەتای کۆلێرا.