ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، چاودێری تێکڕای ئاستی پشکنینەکان دەکەن بە کۆرۆنا و ھەفتەیەک لەمەوبەر رێژەی پشکنینی کۆرۆنا ٣٪ بووە و ئێستا بۆ ١٤٪ بەرزبووەتەوە.

وتیشی، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان مەترسیدارە و ئاماژەیەکە بۆئەوەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا توند دەبێت، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەشی گەڕاندەوە بۆ وەرنەگرتنی ڤاکسین، چونکە زۆرینەی توشبووانی نوێ ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

ریاز عەبدولئەمیر داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ڤاکسین وەربگرن و ئەوانەشی ھەردوو دۆزەکەیان وەرگرتووە دۆزی سێیەمیش وەربگرن.

وتیشی، ئەو توشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە ئەوانەن کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.