دانە غاز لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر کۆرمۆر روونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای دانە غاز ھێرشە مووشەکەکییەکەی دوێنێ بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر ھیچ زیانێکی نەبووە و پرۆسەی بەرھەمھێنان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و تەنھا دوو کارمەند بە سووکی برینداربوون و چارەسەریان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە سەر کار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی چڕیان لەبارەی ھێرشەکەوە دەستپێکردووە و رێوشێنی ئەمنی زیاتر گیراوەتەبەر.



